ئه‌ندامی لیژنه‌یه‌ک له‌لیژنه‌کانی 17 ی شوبات:
له‌دیمه‌نی ڕۆژانه‌ی بهرسهرادا، دوو هێزیکۆمهڵایهتیناکۆک و دژبه‌یه‌ک به‌دی ده‌کرا، دوو هێز که‌نوێنه‌ری دوو چینی کۆمه‌ڵایه‌تی بوون. یه‌کێکیان بزووتنه‌وه‌که‌ی به‌کارده‌هێنا بۆ خزمه‌تی ئامانجهحیزبیهکانی خۆی، ئه‌وی تریشیان خۆی بزووتنه‌وه‌که‌بوو. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یش بوو، له‌کاتێکا جه‌نگاوه‌ره(شوباتیهکان) به‌سه‌ر وه‌ختی ڕێکخستنی هێرشێکی نوێوهبوون بۆ سه‌ر هێزه عه‌سکه‌ریه‌کان و قه‌ڵای سه‌رمایه‌داران، له‌کاتێکا لاوان بینا به‌رزه‌کانیان به‌رده‌باران ده‌کرد، وه‌ک (کاسۆمۆل)، وههاواریان ده‌کرد: خاوه‌نی ئهمانهدهسهڵاتدارانن، بیانڕووخێنن، وههێرشیان به‌ره‌و ته‌لاره‌کانی سهرمایهدارهگهورهکانی وه‌ک نۆکان و بامۆکیهکان و فاروقی مه‌لا ڕێکده‌خست به‌ئامانجی داگیرکردنیان، هه‌ر له‌وکاته‌دا، (گۆڕان) و پاشکۆکانی، (حیکمهتیستیهکان و ئیسلامیه‌کان) بهئهنجوومهنهکهیشیانهوه،له‌ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژانه‌ی خۆپیشاندان) دا، ووشه‌کانی ئێوارانی (KNN) یان ده‌نووسیه‌وه‌و داوایان به‌رز دهکردهوهبۆ ده‌سه‌ڵات بۆ: (دادگایی کردنی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان ههبووهلهشههید کردن و بریندارکردنی خۆپیشانده‌ران، لێپێچینهوهلهوهزیری پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆکی حکومه‌ت و .. هتد)، ئه‌مه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی گوایهوهزیری پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆکی حکومه‌ت شتێک بن و حکومه‌تیش بۆ خۆی شتێکی تر.
ئه‌م تهوژمهدژ بهجهماوهره، به‌م کاره‌یان وایان له‌خه‌ڵکی ده‌گه‌یاند کهگوایهنابێت ئاسایش و عه‌سکه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ت، تهقهلهخۆپیشاندهران بکه‌ن، بۆیه‌نابێت جه‌ماوه‌ریش هێرش بکاته‌سه‌ر هێزهئهمنی و عه‌سکه‌ریه‌کان. وه‌هه‌ر به‌م جۆرهجهماوهریان پاسیڤ ده‌کردو ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌کتیڤ، جه‌ماوه‌ریان له‌هه‌موو چهکهشۆڕشگێریهکانیان داده‌ماڵی و به‌ریان بۆ هێزهعهسکهریهکان واڵا ده‌کرد چاوترسێنی جه‌نگاوه‌ره(شوباتیهکان) بکه‌ن.
(گۆڕان) و پاشکۆکانی، خه‌ڵکیان بهشتێکهوهخهریک ده‌کرد که‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ژیانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوو خواستهکۆمهڵایهتیهکانیانهوه نه‌بوو. (گروپی سپی بۆ ئاشته‌وایی)، دروشمی (به‌ئاشتی، به‌ئاشتی)، (الله اکبر، الله اکبر)، سه‌رای خرۆشاندبوو. ئه‌و جه‌نگاوه‌ره شوباتیانهیشی له‌ودیو سنووری دیاریکراوی سه‌راوه، په‌لاماری هێزهعهسکهریهکانیان ده‌دا، ئهوانهبهئاژاوهگێڕهکانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات ناو ده‌بران. ئه‌وانه‌یشی وه‌ک گۆڕان شیرینیان به‌سه‌ر هێزهئهمنیهکاندا دابه‌شده‌کرد، وه‌ک ئیسلامیه‌کان به‌رماڵیان ڕاده‌خست، وه‌ک حیکمهتیستیهکانیش ووشه‌ی ئاگراویی بێمانایان به‌سه‌رادا ده‌به‌خشیه‌وه، ئهوانهپیاوچاکانی زه‌مان بوون و بهوهعزی دینی و شیعری سووتێنه‌ر، سه‌رایه‌کی ئارامیان بۆ ده‌سه‌ڵات سازده‌دا، هێزهداپڵۆسێنهرهکانی ده‌وری سه‌رایان وه‌ک په‌پووله‌یه‌کی نه‌رم و نیانی ناو باخچه‌یه‌کی سووری بێ خوێنی پڕ له‌خۆشه‌ویستی مرۆڤ نیشانده‌دا، سه‌رایه‌ک که‌پڕ بوو له‌و جهنگاوهرهخۆبهختکارانهی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌میاندا ووره‌ی به‌ردابوو، ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی تاکتیکهسواوهکانی (گۆڕان و کۆمۆنیسته‌کان و ئیسلامیه‌کان) هوهکهلهدانووستاندا کۆتایی ده‌هات، له‌دووی هه‌ر تاکتیکێک ده‌گه‌ڕان بره‌و به‌بزووتنه‌وه‌که‌یان بدات.
ئهمهیهدیمهنی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆژانه‌ی سه‌را، ئه‌و دیمه‌نه‌ی ئاوێنه‌یه‌کی واقیعیی ململانێی (چینی هه‌ژاره‌کان) و چینی (سهرمایهدارو ده‌سه‌ڵاتداره‌کان) بوو، ئه‌مه‌یش هه‌ر لهشهقامهکانهوهڕێچکهی ده‌به‌ست تا بهرسهراو لهوێیشهو درێژ دهبووهوهتا ژوورهداخراوهکانی ئه‌نجوومه‌ن و ژووری دانووستانه‌کان، ئه‌و دیمه‌نه‌ی دوو ستراتیژیه‌تی نیشانده‌دا لهبزووتنهوهکهی 2011 دا، ههربۆیهدوو تاکتیکیشی تێدا په‌یڕه‌و ده‌کرا، تاکتیکی دانووستان لهڕێفۆرمیستهکانی (گۆڕان و حیکمهتیستیهکان و ئیسلامیه‌کان) ه‌وه، وهتاکتیکی هێرش له‌جه‌نگاوه‌ره(شوباتیهکان) ه‌وه. تاکتیکی یه‌که‌م هیچ نه‌بوو پاراستنی ئاسایشی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت. جهنگاوهرهشۆباتیهکانیش هه‌ر لهسهرهتاوههۆشیار بوون به‌وه‌ی ئهمهتاکتیکی کات به‌سه‌ر بردنهبۆ دامرکاندنه‌وه‌ی که‌فوکوڵی شۆڕشگێری و فرسهتدانهبهدهسهڵات بۆ ڕێکخستنی هێرشێکی پێچه‌وانه بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو، ههربۆیهکهوتنهوههێرش بردن. ئه‌وان هۆشیار بوون به‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر، لهیاریهسیاسیهکاندا هیلاک ده‌کرێت و به‌ئاستێک مه‌عنه‌ویه‌تی ده‌ڕووخێنرێت که ته‌نانه‌ت به‌رگه‌ی هێرشی پۆلیسهتێڵا به‌ده‌سته‌کان نه‌گرێت بۆ سه‌ر سه‌را.
دیمه‌نێکی تری سه‌را که‌ناکۆکی ڕێفۆرمیسته‌کانی (گۆڕان و حیکمهتیستیهکان و ئیسلامیه‌کان) ی له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ره(شوباتیهکان) دا عه‌کس ده‌کرده‌وه، ڕیگرتن بوو له‌ده‌رکه‌وتنی ده‌نگی شوباتیهکان لهسهراوه، ئهمهههروهک چۆن هیچ بابه‌تێکیش له(ڕۆژانه‌ی خۆپیشاندان) دا بڵاو نهدهکرایهوهکهناکۆک بێت به‌ئامانجی ئه‌و ڕێفۆرمیستانه،(KNN) یش ئاماده‌ی یادخستنه‌وه‌ی هیچ باسێک نه‌بوو په‌یوه‌ندیی بهمهبهستهسیاسیهکانی گردهکهوهنهبێت. هه‌ر بۆیهلهئهپریلی 2011 دا، سنووری سه‌را شکێنراو شه‌پۆلێکی نوێ له ڕاپه‌ڕین هه‌ڵکشایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان دژی ده‌سه‌ڵات و ڕێفۆرمیسته‌کان پێکه‌وه.
کورته‌ی ته‌واوی ههوڵیچهواشهکاره ڕێفۆرمیستهکانیش، ئیتر هه‌ر له‌به‌ر سهراوهتا ئه‌نجوومه‌ن و میدیا درۆزنه‌کانیان، له‌وه‌دا چڕ دهبووهوهکهجهماوهر ڕابهێنن له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌و تاکتیکانه‌ی ئاشتی ده‌سه‌ڵات ده‌پارێزێت، ئه‌مه‌یش به‌و ناوهوهکهگوایهزهبروزهنگ کرده‌یه‌کی ناشارستانیانه‌یه، بۆیه‌ده‌بێت به‌گوڵ و شیرینی و ده‌مێکی پڕ لهپێکهنینهوه، پێشوازی چه‌ک به‌ده‌سته‌کانی ده‌سه‌ڵات بکرێت، ئه‌و جهندرمانهی سه‌دانیان له‌شه‌قامه‌کاندا بریندار کرد. وه‌هه‌ر بهوجۆرهپهرژینێکی ئه‌ستووریان به‌ده‌وری ده‌سه‌ڵات و سهرمایهدارو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا کێشاو له‌هێرشی جه‌نگاوه‌ره(شوباتیهکان) یان پاراستن. ئه‌مه‌یش ئه‌و ههوڵهڕێفۆرمیستیهبوو، شه‌پۆله شۆڕشگێریهیهک له‌دوای یه‌که‌کانی کوردستان، له‌به‌رده‌م هێزی ده‌سه‌ڵاتدا به‌چۆکا بهێنێت و هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌یش، بۆگه‌ن بهمهعنهویهتی جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێر بکات، ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی که‌وه‌ک به‌شێک لهشهپۆلهشۆڕشگێریهکانی جیهان، لهبرهوسهندندا بوون.
هه‌ر لێرهوهدهگهینهئهوهی: ده‌بێت مانگه‌کانی یه‌که‌می ساڵی 2011 بکهینهقوتابخانهیهک و به‌ر له‌هه‌ر ڕووداوێکی ئاینده‌یش، له‌و دهرسانهیهوهفێر ببین کهناکۆکیهستراتیژی و تاکتیکیه‌کانی نێوان ڕێفۆرمیسته‌کانی (گۆڕان و حیکمهتیستیهکان و ئیسلامیه‌کان) له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ره (شوباتیهکان) دا نیشان ده‌ده‌ن.
کامانه‌ن ئه‌و ستراتیژ‌و تاکتیکهجیاوازانه؟
ستراتیژی (گۆڕان و حیکمهتیستیهکان و ئیسلامیه‌کان) ته‌نها چاکسازی بوو له‌ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌مه‌یش به‌گۆڕینی ده‌موچاوه‌کان به‌چه‌ند ده‌موچاوێکی تر، به‌ئاستێک که‌بگونجێت له‌گه‌ڵ بهرژهوهندیهحیزبیهبهر ته‌سکه‌کانی خۆیاندا. ئه‌نجوومه‌نیش به‌هه‌مان ئامانج ئاراستهدهکرا له‌وانه‌وه، بۆیه‌هیچ تاکتیکێکیش له ڕیفۆرمیسته‌کانی ئهنجوومهنهوهپهیڕهو نه‌ده‌کرا تاکتیکی گردهکهنهبێت، تاکتیکی دانووستان، تاکتیکی ڕاوه‌ستاندنی بزووتنهوهکهلهبهر سه‌ردا به‌ئامانجی نیشاندانی، وه‌ک هێزی جه‌ماوه‌ریی گۆڕان و پاشکۆکانی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا. ئه‌مه‌له‌کاتێکا که‌ئه‌وان ته‌وژمێک بوون پارسه‌نگی هێزیان به‌لای ده‌سه‌ڵاتدا دهشکاندهوهو هیچی تر. ئه‌وان به‌ئاشکرا هیچ ئۆپۆزیسیۆنێکی تریان قبووڵ نه‌ده‌کرد له‌چه‌شنی خۆیان نه‌بێت، وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رنامه7 خاڵی و 19 خاڵیه‌کانی گرده‌که‌دا یه‌کی نهگرتایهتهوهکهبهم یان به‌و شیوه، له(ڕۆژانه‌ی خۆپیشاندان) دا بڵاو کرایه‌وه.
ستراتیژیه‌تی نزیکی جه‌نگاوه‌ره(شوباتیهکان) یش لێدان بوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داران کهدهسهڵاتدارهخاوهن سامانه‌کان به‌شێکیانن، بۆیهستراتیژیهتی نزیکی ئه‌وان بریتی بوو له: گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو موڵک و سامانهداگیرکراوهکان بۆ خه‌ڵکی بهگردهکهیشهوهو به‌و ملیۆنان دۆلارهیشهوهکهلهتاڵهبانیهوهبهگردهکهبهخشرا وه‌ک سامانی یه‌کێتی کهگوایهدهبێت له‌نێوان میراتگره‌کانیدا دابه‌ش بکرێت. ئه‌مه‌له(داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان) دا له‌یه‌که‌م ژماره‌ی (ڕۆژانه‌ی خۆپیشاندان) دا به‌ده‌ستکاریه‌کی زۆره‌وه، بڵاو کرایه‌وه. وهئهوهتهنها داخوازیی کاتی شوباتیهکان بوو له‌و کاته‌دا. خۆپیشاندان و مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییش، تاکتیکهشۆڕشگێریهکانی شوباتیهکان بوون.
شوباتیهکان نه‌ئه‌و ده‌مه‌و نهئێستایش، له‌و ستراتیژهنزیکهدا، ئامانجی جه‌ماوه‌ر به‌ند ناکه‌ن، به‌ڵکو به‌رده‌وام ده‌بن تا ده‌سه‌ڵاتی بیرۆکراسی و مشه‌خۆری، ده‌گۆڕن به‌ئیداره‌ی زاتی خه‌ڵکی خۆی له‌سه‌ر زه‌وی و له‌کارگه‌کاندا، له‌زانکۆو فه‌رمانگه‌کاندا، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو کۆمه‌ڵگا. ئه‌مه‌یش هیچ نیهشۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت کهئاراستهدهکرێت دژی سه‌رمایه‌و دهسهڵاتهسیاسیهکهی. دهسهڵاتهسیاسیهکهی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق