به‌لای
لینینه‌وه : ناكۆكی ئایدیالیزم و ماتریالیزم ، نكۆكی نێوان دین و زانسته ، وه
ئه‌و وا ده‌بینێت هه‌سته‌كانی مرۆڤ ، سه‌رچاوه‌ی ڕسته‌قینه‌ی مه‌عریفه‌ن . ئه‌و ده‌ڵێت
:
[ ئایا ئه‌و ناكۆكیه‌ی له نێوان ئایدیالیزم و
ماتریالیزمدایه ، ناكۆكی نێوان هیلی ئه‌فلاتون و دیموكریتس له فه‌لسه‌فه‌دا ،
ناكۆكی نێوان دین و زانست ، وه ناكۆكی داننه‌نان به‌حه‌قیقه‌تی مه‌وزوعی و ته‌سلیم
بوون پێی ، له‌م دوو هه‌زار ساڵی به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌دا تیچدهپهڕێت كۆن بووه ؟ ]
.
وه‌ده‌ڵێت :
[ ئه‌و مه‌سه‌له
مه‌عریفیه‌ی كۆن نابێت ئه‌وه‌یه كه بینین و گرتن و بیستن و بۆنكردن ، سه‌رچاوه‌ی
مه‌عریفه‌ی مرۆڤن ] – لینین ، المادیه و المژهب التجریبی النقدی ،ص 122.
مادام خودی ماركس خۆی ده‌ڵێت [ ئه‌وه‌نده ده‌زانم
من ماركسیست نیم ] ، ئه‌وه ناچارین ، ماركس له‌م بابه‌ته به‌دوور بگرین ... ئێستا به‌هه‌مان شێوازی تاقیگه‌یی ، پشكنین
له سه‌ر میتۆدی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیست – لینینستهكان ده‌كه‌ین له‌ده‌ستخستنی
زانیاری‌دا ده‌رباره‌ی جیهان .
ماكسیزم – لینینیزم له تێڕوانینیدا بۆ جیهان ،
له عه‌قڵگه‌رایی هیگل و ههستگهرایی فیورباغ نترازاوه . بم مانایه‌ش ، ماركسیزم
– لینینیزم ، جووینه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای ئاڵمانیه له مه‌رجه مێژووییه‌كانی كۆمه‌ڵگای
ڕوسیدا كهلهسهردهمێكیشدا ده‌بێته بنه‌مای رۆشنبیریی كوردی .
بۆ نزیكبوونه‌وه له ناوه‌رۆكی ئه‌و
ئایدیۆلۆژیایه ، له‌و بۆچوونه فه‌لسه‌فیه‌ی لینینه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین كه
كوتومت ، دوو پاتكردنه‌وه‌ی ماتریالیزمی میكانیكیه . ڕه‌گی ئه‌م بۆچونه‌ش ، ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر بیری دیموكریتس یۆنانی و فیۆرباخی ئالمانی .
به‌لای لینینه‌وه مادده سه‌رچاوه‌ی
هۆشیاریمانه و دیالێكتیكیش زانستی بزووتنه‌وه‌ی مادده‌یه . ئه‌مه‌ش هیچ نیه
تێكه‌ڵیه‌ك نه‌بێت له ئایدیۆلۆژیا فه‌لسه‌فیه‌كانی ئاڵمان .
زانستی مێژوو ئه‌م لێكدانه‌وه ساویلكانه‌یه
ڕه‌تده‌كاته‌وه . بیری مرۆڤ زانست و زانیاری له مێژوو وه‌رده‌گرێت نه‌ك له‌ماده
. ئێمه له تێبینیه‌وه له‌سه‌ر مادده فێنابین ، له مێژووه‌وه فێدهبین .
هۆشیاری مرۆڤ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ماددهنیه له بیری مرۆڤدا ، به‌ڵكو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
ئاستێكه له گه‌شه‌ی مێژوو . شانۆی بی‌و هۆشیاری ، مێژووه نه‌ك سروشت . چۆنیه‌تی
تێڕوانینمان بۆسروشت ، له گه‌شه‌ی بیری مرۆڤایه‌تیمان ناگه‌یه‌نێت . خۆ ئه‌گه‌ر
سه‌رچاوه‌ی هۆشمه‌ندیی مادده بێت ئه‌وا ده‌بێت بپرسین ئه‌ی بۆچی مرۆڤ باس له
یاساكانی سروشت ناكات به‌ر له1000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ؟ بۆچی مرۆڤ له چه‌رخێكی
تایبه‌تیدا كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی پبشهسازیی پێشكه‌وتوو ،
پیشه‌سازیی سه‌رمایه‌داری ، ئه‌و یاسایانه ده‌دۆزێته‌وه ؟
ئه‌گه‌ر هۆشیاری مرۆڤ له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مادده‌وه
سه‌رچاوه‌ی بگرتایه ، ئه‌وا ده‌بوایه به‌ر له هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ،
باپیره گه‌وره‌كانمان ، وه‌ك نه‌وه‌كانی ئێستا ، وه‌ڵامی زۆربه‌ی خهیاڵكانی ناو
سه‌ری خۆیانیان پێ بدرایه‌ته‌وه ، وه‌یان به پێچه‌وانه‌وه ، ده‌بوایه تا
ئێستاش مرۆڤ له ئه‌فسانه‌ی شارستانیته هه‌ره كۆنه‌كانی جیهانه‌وه ، وه‌ك
شارستانیه‌تی ئهفهریقیهكان و سۆمه‌ریه‌كان و هیندیه‌كان و چینیه‌كان و مایاییهكانی
ئه‌مریكای لاتین ، له جیهانیان بڕوانیایهو لهبتپهرستیش نهترازایه .
به‌لای زانستی مێژوووه‌وه ، مادده سه‌رچاوه‌ی
هۆشمه‌ندی نیه . هه‌سته‌كانی مرۆڤ ، واته بینین ، گرتن ، بیستن ، بۆن ، چێژ ، به‌هیچ
كوێیهكمان ناگه‌یه‌نن دیوی ده‌ره‌وه‌ی دیارده‌كان نه‌بێت . مرۆڤ هه‌رگیز له‌ڕێی
هه‌سته‌كانیه‌وه ، ناگاته یاسا فیزیاییه‌كان و یاسا ئابووریه‌كان .
فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزم – لینینیزم له ههستگهراییهكهیدا
، هیچ نیه به‌شێك نه‌بێت له ناكۆكیه‌كانی ئه‌فلاتون و دیموكریتس له مێژووی
كۆنداو ، وه هیگل و فیۆرباخ له مێژووی نوێ‌دا . ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه له ناكۆكی
خواپه‌رسته‌كان و بێباوهڕهكانوه ده‌ستپێده‌كات . به پێچه‌وانه‌ی ڕوحانیهكانهوه
، ئه‌وان مێشكی مرۆڤ به‌ئاوێنه‌ی سروشت ده‌زانن ، ئاوێنه‌ی مادده ، ئه‌مه‌ش له
زانستی مێّوودا ، به سروتگه رایی ده‌ناسرێت ، به‌لای ئه‌وانه‌وه ، سه‌رچاوه‌ی
زانیاری مادده‌یه . واته له‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌دا ، بۆن ، ڕووناكی و تاریكی ، گه‌رماو
سه‌رما ، چێشتن ، سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی مرۆڤن نه‌ك بزووتنه‌وه‌ی مێژوو . ئه‌وان
له‌دواییدا ، فه‌لسه‌فه‌كه‌یان له فه‌لسه‌فه‌ی ڕوحانیه‌كان و ماتریالیزمی عه‌ینی
دروستكرد‌و ناویانا : فه‌لسه‌فه‌ی [ ماتریالیزمی دیالێكتیكی ] ئه‌وكاره‌ش به‌رهه‌می
سه‌ری ئینگێڵسه نه‌ك ماركس , بنه‌مای ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ش ، هه‌ردوو ئایدیالیزمی
هیگڵ و ماتریلیزمی فیۆرباخه ، واته ئایدیۆلۆژیای ئاڵمانی كه له عه‌قڵگه‌رایی
هیگڵو ههستگهرایی فیۆرباخدا كورتده‌كرێته‌وه . یه‌كه‌میان لهئهفلاتهنهوه
به‌رده‌وام ده‌بێت تاده‌گاته هیگڵ ، دووهه‌میشیان ل دیموكریتسهوه تاده‌گاته
فیۆرباخ . ئه‌م فه‌لسه‌فانه‌ش هه‌موو ، له دواینجاردا ، ده‌بنه ئایدیۆلۆژیای ده‌سه‌ڵات
، ئهفلاتوونیهت لهیهنانی كۆنداو هیگلیهت له ئاڵمانیای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا
و ماركسیزم – لینینیزم له ڕوسیای سۆڤێتیدا له سه‌ده‌ی بیستدا .
زانست له پێكهاته‌ی شته‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات
، فه‌لسه‌فه له‌تێڕاماندا ده‌مێنێته‌وه له دیارده‌كان ، زانست تێپه‌ڕ ده‌كات بۆ
پشكنینی پێكهاته‌و ڕه‌گه‌زی ئه‌و دیاردانه‌ی فه‌لسه‌فه هه‌رگیز ههیستی بونیشیان
ناكات ، فه‌لسه‌فه له ئاو و ڕه‌نگ ده‌ڕوانێت ، زانست له پێكهاته‌ی ئاو و ڕنگ
نزیك ده‌بێته‌وه ، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌شه پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌كات . وه‌هه‌ر
به‌و جۆره تاقیگهییهش له‌بیری مرۆڤ و چۆنێتی گه‌شه‌ی ده‌گات . بۆیه زانست ته‌واو
پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینه فهلسهفیهكانه . به‌لای زانسته‌وه ، مرۆڤ بیر ناكاته‌وه
بۆ ده‌ستخستنی زانیاری ، به‌ڵو بیرێكی واقیعی به‌رهه‌مدێنێت ، مرۆڤ بهداڵغه
لێدان ، وه یان به ووردبونه‌وه به چاو له‌شته‌كان ، یان گرتنیان ، یان
چێژتنیان ، ، وه‌یان بۆن كردنیان ، له هیچ ناگات . چۆن مرۆڤ له جیاوازی ڕه‌گه‌زه
پێكهیًنهرهكانی هر ماتریالێك ده‌گات به‌جیا ، به‌بێ پشكنین و تاقیكردنه‌وه‌ی
پێشوه‌خت له‌سه‌ریان ؟
ئێمه له‌م ڕۆژگاره‌دا ده‌زانین : پێكهاته‌ی
فیزیایی دیارده و شته‌كانی ناو سروشت ، بریتیه له ژماره‌ی ئه‌و پرۆتۆنانه‌ی له‌ناو
ئه‌تۆمدان . تێگه‌یشتن له‌مه ، كاری چاو یان بینین نیه ، وه‌هیچ هه‌ستێكی تریش
له هه‌سته‌كانی مرۆڤ ، له‌و پێكهاتانه نزیك نابنه‌وه ، واته ئه‌و تێگه‌یشتنه
به‌رهه‌می ئدراكێكی هه‌ستی نیه، به‌ڵكو به‌رهه‌می ئیدراكێكه كه له ڕه‌گه‌زه
جیاوازه‌كانی خودی ماتریاله‌كان خۆیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت . ئه‌و پێكهاته‌و ڕه‌گه‌زانه
، سه‌رچاوه‌ی واقیعی زانیارین . ئه‌وه كاری زانسته نه‌ك فه‌لسه‌فه كه تێمان
بگه‌یه‌نێت : بۆچی ئاڵتوون له ئاسن و ئاسن له به‌رد و به‌رد له ئاو جیاوازن ؟
ئایا به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیانه ، هیچ وه‌ڵامێكمان وه‌گیر ده‌كه‌وێت ؟
ئایا به‌بێ زانستی تاقیگه‌یی له شلی ئاو و ڕه‌قی ئاسن ده‌گه‌ین ؟ مرۆڤ له هه‌موو
سه‌رده‌مه مێژووییه‌كاندا نه‌یزانیوه ئاو له‌دوو ئه‌تۆمی هایدرۆجین و یه‌ك ئه‌تۆمی
ئۆكسجین پێكهاتووه و ئه‌مه‌ش جیاوازه له پێكهاته كیمیاییه‌كانی ئاسن وبه‌رد و
دار‌و پۆڵا . هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌شه ده‌ڵێین زانست‌و فه‌لسه‌فه ، له‌دوو ئاڕاسته‌ی
جیاوازدان ، تێڕامان و لێكۆڵینه‌وه ، وهههرلهبهر ئه‌مه‌شه ده‌ڵێین : سه‌رچاوه‌ی
مه‌عریفه‌ی مرۆڤایه‌تی ، لێكۆڵینه‌وه‌ی تاقیگه‌ییه نه‌ك عه‌قڵ و هه‌سته‌كان . وه
ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه نه‌بوایه‌ته بۆچوونی سه‌روه‌ر له جیهاندا ، وه‌یان ئه‌گه‌ر
فه‌لسه‌فه له زانستی تاقیگه‌یی به كه‌ڵكتر بوایه بۆ سیستمی ئابوری وسیاسی سه‌روه‌ر
له هه‌موو جیهاندا ، ئه‌وا ده‌بوایه فیزیا‌و كیمیا و بایۆلۆژیا ، جێگایان بۆ
تێڕامانی فه‌لسه‌فی چۆڵبكردایه له خویندنگهكاندا .
رۆژێ له ڕۆژان بیر‌و مێتۆدی حوجره‌كان له
كوردستاندا ، ه‌روه‌ك هه‌موو عه‌ره‌بستان ، بیر‌و مێتۆدی سه‌روه‌ر بوون له
فێركردندا . ئه‌مڕۆ شێوازی سه‌روه‌ر له فێركردندا ، هه‌مان شێوازی زانستی ئه‌وروپییه
. دهكرێتبپرسین بۆچی ؟ ئایا ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی زاڵبونی به‌رژه‌وه‌ندیه
دونیاییه‌كان نیه له هه‌موو جێگایه‌ك ؟ ئایا ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه له زانستی
تاقیگه‌یی سودمه‌ندتر بوایه ، فه‌لسه‌فه جیگای به زانسته‌كان لیژ نه‌ده‌كرد له
خوێندنگاكاندا ؟ وه ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌نیه كه ڕێبازی زانستی له
بیركردنه‌وه‌دا ، ده‌بێته ڕێبازی سه‌روه‌ر له‌كوردستانیشدا وه‌ك هه‌موو جیهان ؟
ئایا هه‌ر ئه‌م تێزه زانستیانه ؛ وه‌ك پێویست ، له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه
سایكۆلۆچیهكاندا ، جێگای جنۆكه دوورخستنه‌وه له شێت ، ناگرێته‌وه ؟ ئایا هه‌ر
ئه‌م بزووتنه‌وه زانستیه خۆی ، له‌وه‌مان ناگه‌یه‌نێت كه سه‌رچاوه‌ی زانیاریمان
، یاسای زانستیه نه زانیاری فه‌لسه‌فی ؟ ئایا هه‌ر ئه‌م شێوازه له ژیان ، عه‌قڵگه‌رایی
و ههستگهرایی ناخاته پشت شانۆوه ؟
ماوێتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق