الأربعاء، 23 أبريل 2014

سەرچاوەی زانیاری لەمارکسیزم – لینینزمدا بەشی دووھەم :



سەرچاوەی فەلسەفەی مارکسیزم ــ لینینیزم ، ناکۆکیەکانی نێوان عەقڵگەرایی و ھەستگەراییە کە لە شەڕی ڕوحانیەکان و سروتگەراییەکانەوە ، سەرچاوە دەگرێت . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ، ئەو فەلسەفەیە ، تێکەڵیەکە لە عەقڵگیرایی و ھەستگەرایی .
  مارکسیزم ــ لینینزم ، لە تێڕوانینە دیالێکتیکیەکەیدا ، دەچێتەوە سەر ھەمان دیالێکتیکی ھیگل ، ئەمە ئەگەرچی بەوەھم وای دادەنێن گوایە دیالێکتیکی ئەمان ماتریالیستانەیە، وە لە ھەستگەراییەکەیشدا دەچنەوە سەر فەلسفەکەی فیۆرباخ .
  لەتێڕوانینە چەوتەکانی فرێدریک ئینگێڵسدا [ ١٨٢٩ــ ١٨٩٥ ] ، سێ پێکھاتەکەی دیالێکتیک ، لە گووتەو تێگەیشتنی فەلسەفیەوە ، دەکرێنە یاسا . بەلای ئەوەوە ، یەکێتی دژەکان ، گۆڕانی چەندایەتی بۆ چلۆنایەتی ، وە نەفییکردنی نەفی ، یاسای سروشتین نەک تەنھا تێبینیەکی فەلسەفی . ئەودەڵێت :
  [ دیالێکتیک ھیچ نیە زانستی گشتیی بزووتنەوە و پێشکەوتنی سروشت و کۆمەڵگای ئینسانی و بیری مرۆڤ نەبێت ] ــ ئینگلێڵس ، ئەنتی دۆھرینگ ــ .
  بەکورتی ڕەخنەی ھاوبەش لەسەر ئیگێڵس  ، بلیخانۆف [ ١٨٥٦ ــ ١٩١٨ ] ، [ لینین [ ١٨٧٠ ــ ١٩٢٤ ] ، گەڕنەوەیانە بۆ ماتریالیزمی میکانیکی سەدەی حەڤدەھەم . ئەوان ھەموویان ، بەبێ ئەوەی زانای سروشتی بن ، لە زانستی سروشتییەوە دەست پێدەکەن نەک لە زانستی مێژووییەوە ، لەچەرخی زانستی میکانیکاوە دەست پێدەکەن و فەلسەفەیەک لە ماتریالیزمی ئەو دەمەو دیالێکتیکی ئاڵمانی دروتدەکەن . دیالێکتیکیش ھیچ نیە چەند تێبینیەکی فەیلەسەفانە نەبێت لەسەر شتەکان کە دەکرێت لە چەند حاڵتێکی ھەستیاریی تایبەتدا ، پرلکتیزە بکرێن ، باشترین نموونەی ئەمەش ئەو نموونە ھیگڵیەیە کەباس لە وەرچەرخانی ئاو دەکات بۆ ھەڵم لە پلەیەکی دیاریکراوی گەرمیدا .
  ھەربەم جۆرە ، مارکسیزم ــ لینینزم ، نەک ھەر ھیچ شتێکی تازەی نەخستە سەر بیری ئینسانی ، بەڵکو بەھەنگاوێکی گەورە بیری ئینسانی دەگێڕێتەوە بۆ دواوە ، بۆ زانستی میکانیکی ، بۆ ماتریالیزمی عەینی ، بۆ سەدەی حەڤدەھەم ، ببڵام بە شێوەیەکی تەواو شێواو ، ئەمەش تێڕوانینێکە لە بارو زروفێکی مێژوویی ئاڵمانی و ڕووسیی ھاوشێوەدا . ڕیشەی ئەو فەلسەفەیە ھەرگیز ناچێتەوە سەر زانستی مێژوو کە لە گەشەی ئابووریی ئینگلیزی و فەرەنسیەوە سەرچاوە دەگرێت .
  بەلای ئینگێڵس و لینینەوە ، دیالێکتیک بە تیوری مەعریفە ــ ئابستمۆلۆژی ــ لێکدەدرێتەوە . وە ھەرچی دیالێکتیکە ، تێبینیەکی دینی کۆنی ناو ئایینە ڕۆژھەڵاتیەکانە کە دووبارە لە یەکێتی دژەکاندا دەچێتەوە سەر ھەمان باوەڕی [ ھێزی خێر ] و [ ھێزی شەڕ ] . ناکۆکی دژەکان کە ھیگڵ لە ئەفلاتوون و ئینگێڵس لە ھیگڵی قەرز دەکات و دەیکاتە یاساش ، ھیچ نیە ھەمان خێر و شەڕی ناو ئاینە ڕۆژھەڵاتییەکان نەبێت ، بەڵکو ئەوە لاھووتێکی بێگەردە  . ئەوی ئینگێڵس ناوی دەنێت یاساکانی دیالێکتیک ، ئەوانە بە ھیچ جۆرێک ، دەرئەنجامی ماندووبوون و کۆششێکی زانستیانەی تاقیگەیی نین ، بەڵکو تەنھا تێبینیەکی فەیلەسەفانەن لەسەر چۆنێتی جووڵەی شتە بەرچاوەکان ، ئەو تێبینیانە ھەرگیز لە ڕەگەزی پێکھێنەری دیاردەکانەوە ، سەرچاوە ناگرێن .
  دیالێکتیک دەشێت بەسەر ھەندێ حاڵەتی تایبەتدا بچەسپێت ، بەڵام مادام بەسەر ھەموو حاڵتێکدا ناگونێت ، ئەوا ھەرگیز خەسڵتی یاسا ناگرێتە خۆ ، ھرگیز بە یاسا دانانرێت لەسەری ئینگێڵسدا نەبێت . دیالێکتیک یاسانیە ، بەڵکو تێتێگەیشتنێکی فەلسەفیە ، ئامرازێکی فەلسەفیە ، تێبینی فەیلەسوفە لەسەر چۆنیەتی بزوە و شیکردنەوەی شتەکان . بەمەش مەبەستمان ئەوەیە دیالێکتیک دەستکەوتی تاقیکردنەوەیەکی زانستیانە نیە لەسەر دیاردەکان . ئەگەر تێبینیەکی دیالێکتیانەش لەگەڵ دیاردە بەرچاوەکاندا یەکیگرتەوە ، وەک گۆڕنی ئاو بۆ ھەڵم ، ئەمە مانای ئەوەنیە دیالێکتیک بەسەر ھەموو حڵتێکی تریشدا دەچەسپێت , بۆیە ھرگیز دیالێکتیک خەسڵتی یاسا ناگرێتە خۆ . یاسا لە سروشتدا نەگۆڕە ، ملکەچی ھیچ گۆڕانکاریەک نیە ، بۆ نمونە یاسای جوڵی ماددەی نیوتنی ، یان ڕاکێشان . بەپێچەوانەوە ، یاسا ئابووریەکان ، ھەمیشە لەگۆڕان و جوڵەدان ، لەگەڵ جووڵەی مێژوو . بیرکردنەوە و لێکدانەوەی دیالێکتیکیانە ، ھەر لەسەر ھەمان تەرزە لە ھەموو حاڵتەکاندا ، وە وەک یەک ، ھەموو شتێک دەگرێتەوە . بۆیە ھەرگیز بە دەرئەنجامێکی دروست ناگات لە شیکردنەوەکانیدا . بۆ نموونە : دەرئەنجامێکی یاسای دانیشتوان ھەمیشە و لە ھەموو سەردەمێکدا وەک یەک نین ، بەڵام تێبنیەکانی دیالێکیک لە ھموو حاڵێکدا ھەر ھەمان تێبینیە ، بۆیە ھرگیز ناتوانێت چارەسەری بابەتێکی تاقیگەیی لەم جۆرە بکات .  
  دیالێکتیک چارەسەرێکی فەلسەفیانەی بابەتەکان دەکات ، وە ھەرگیز ناتوانێت دەستبەرداری ھەنگاوە لۆژیکیەکان ببێت ل لێکدانەوە و شیکردنەوەدا , بۆیە بە ھیچ دەرئەنجامێک ناگات تەنیا خوولانەوە نەبێت بەدەوری دیاردەکاندا .
  دیالێکتیک لەیەک تاکە ڕەھەندەوە سەیری جیھان دەکات ، ئەویش ھەر چونە پێشەوەیە لەسەر تەرزی ١ ، ٢، ٣ ، ...، واتە دیالێکتیک بیرکردنەوەیەکی لۆژیکانەیە . ئە لە کاتێکا زانست ڕەھەندی ھەمەجۆرەی لبەردەمدایە ، واتە دەتوانێت لە خاڵی سێیەمەوە دەست پێبکات نە یەکەم .
  دیالێکتیک دەبێ بڵێت : یەکێتی دژەکان [ ١ ] ، گۆڕانی چەندایەتی بۆ چۆنایەتی [ ٢ ] ، نەفبکردنی نەفی [٣ ]  . ئەمە تاگە ڕھەندی بەردەم ئەم لێکدانەوە فەلسەفیەیە .
  زانست بەم جۆرە کار نامات ، بەڵکو لە نێوەندی ژمارەیەک ڕھەندی ھەمەجۆردا ، کارەکانی ئەنجامەدات , ئەگەر وانەبێت بۆنموونە ، چۆن لەیاسای دانیشتوان دەگەین وەک یەکێک لە یاسا مێژووییەکان . یاسای دانیشتوان جۆراوجۆر لێکدەدرێتەوە ، بۆیە دیالێکتیک ھەرگیز ناتوانێت دەرئەنجامێکی دروست لەو جۆرە لێکدانەوە جیاوازانە وەربگرێت ، ئەمە ئەگەرچی دیالێکتیک بەزانستی زانستەکان دەژمێردرێت لە فەلسەفەی مارکسیزم ــ لینینزمدا .
  مالتۆس [ ١٧٦٦ ــ ١٨٣٨ ] قەشە و تیۆرناسێکی ئنگلیزیە ، وا دەبینێت توانای بەرھەمھێنانی پێویستیەکانی ژیان لە کۆمەڵگاوە ، کەمترە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی دانیشتوان . ئەم تیۆریە دەکەوێتە سەردەمی ھۆکارە سەرەتاییەکانی سەرھەڵدانی تەنگوچەڵمەی ئابووری کە ھەژاری و بێکاری بەدوای خۆیدا دێنێت . ماڵتۆس ھیچ پەیوەندیەک لە نێوان سیستمی خاوەندارێتی تایبەی و ھەژاری و بێکاریدا نابینێت . ئەو وادەبینێت ئەوە ناکۆکی نێوان زیادبوونی دانیشتوان و دەستنەکەوتنی سامانی پێویستە بۆ ژیانی کۆمەڵگا .
 دیالێکتیک وە یان لۆژیکی دیالێکتیکی چی لەمە تێدەگات ؟ چۆن ئەو زلنیاریە یەک ڕھەندە دەتوانێت لەم بابەتە ھەمەڕەھەندە بدوێت ؟ چۆن دیالێکتیک دەتوانێت ڕاوێژی مالتۆس بکات ؟
  بەھیچ جۆرێک دیالێکتیک ــ فەلسەفە ، عەقڵ ، عەقلی بێگەرد ــ لەم بابەتە تاقیگەییە ناگات . ئەمە بابەتی زانستی مێژووە . ڕەھەندە جیاوازەکانی ئەم باسە ئەمانەن : خاوەندارێتی تایبەتی . بەڵام خاوەندارێتی تایبەتی لە ھەمەە سەردەمێدا نابێت ھۆکاری تەنگوچەڵمەی ئابووری . تەنگوچەڵمەی ئابوریش ، دەرئەنجامی کەمی سامانیە وەک مالتۆس باسیلێوە دەکات ، بەڵکو بەپێچەوتنەوە ، دەرئەنجامی زێدەیە لە بەرھەمھێنان . بێکاری دیاردە ی ھەموو سەردەمە مێژووییەکانیە ، بەڵکو دیاردەیەکی تایبەتە بە کۆمەڵگای سەرمایەداری .
  لێکدانەوە و شیکردنەوە و چارەسەری ئەم ڕە ھەندە ئابوری و کۆمەڵایەتیە جیاز\وازانە ، کاری زانستی مێژووە نەک فەلسەفە و ئامرازە عەقڵیەکان : دیالێکتیک ، لۆژیک ، وەیان ھەستەکان , ئەگەر میتۆدی عەقڵگەرای یان ھەستگەرایی بەکاربھێنین ، ئەوا ھەرگیز ناتوانین بەرھەڵستی مالتۆس بکەین ، بەتایبەت لە و کاتەدا کە دەتوتنین ب لۆژیکی عەقڵی بیسەلمێنین : ھۆکاری ھەژاری ، ناکۆکی نێوان زیادبوونی دانیشتوان و دەستنەکەوتنی سامانی پێویستە بۆ گوزەرانی کۆمەڵگا
  بەڵام بەپێچەوانەوە ، ھەرکات پەنامانبردەبەر زانستی مێژوو نەک فەلسەفە و ئامرازە لاوازەکانی ، نەک لۆژیکی دیالێکتیکی ، ئەوا زۆر ئاسان دەبینین مالتۆس لەو یاسا ماتتریالیتیانوە دەستپێناکات کە دەبنە مایەی ھەژاری ، بەڵکو لە دیاردە ماتریالیستیە بەرچاوەکانەوەدەستپێدەگات بۆیە دەبێت وەک پێویست دەرئەنجامێ بداتە دەست کە لە دواییدا دەسەڵات ، وەک یەکێک لە ئایدیۆلۆژیاکانی خۆی بەکاری بھێنێت بۆ خۆپاراستن لە ھەڕەشەیەکی کۆمەڵایەتی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە ، ھەڕەشەیەک کە لە ئەسڵی گرفتە واقیعیەکانەوە سەرچاوە دەگرێت . گرفت لە بەرھەمھێنانی ساماندا نیە ، بەڵکو لە دابەشکردنی سامان و بەشداریکردنی تاکەکانی گۆمەڵگادایە لە بڕیارداندا سەبارەت بەژیانی خۆیان .
  فەلسەفەی مارکسیزم ــ لینینیزم ، ھەروەک ھیگل و فیۆرباخ ، لە عەقڵ و ھەستەکاندا بۆ دەرخستنی مەعریفە و لە کۆمارێکی شێوە ئەفلاتوونیدا بۆ چارەسەری گرفتە مرۆڤایەتییەکان دەگەڕێت . ئەگەر وەڵامی ئەم تێزەی مالتۆس بداتەوە ئەو لەبەرھیچنیە تەنھا لەبەرئەوە نەبێت کە بێئاگا ، تێکەلەیەکیان لە ( فەلسەفەی ماتریالیزمی دیالێکتیکی ) و ( زانستی ماتریالیزمی مێژوویی دروستکردووە .
  بەڵام لە ھەموو حاڵێکدا ، ئەم تێزانە لەگەڵ ھەرەسی دەوڵەتی سۆڤێتیدا ، ھەرەسیان ھێنا و چیتر لەگەڵ مێژوودا نەڕۆیشتن . رۆشنبیری کوردییش ، لە سەردەمی نێیدا ، واتە سەردەمی دوای داڕمانی ئیمپراتۆریەتی سۆڤێتی و پاشەکشەی یەکجارەکی مارکسیزم ــ لینینیزم ، لە لیبرالیزمدا دەکەوێتەگەڕان بەدوای ئەو کۆمارە ئەفلاتوونیەدا , بەڵام لەگەڵئەوەشدا ، دەستبەرداری میتۆدی دیالێکتیکی نەبووە ل تێڕوانینەکانیدا بۆ جیھان ، ئەمەش بە تێزەکانی بەختیارعەلیو فاروق ڕەفیقەوە دەبینرێن .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق