سه‌لام عارف
سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه خۆخۆییه‌که‌ی کوردستان، میدیای ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر، ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتخواز، بارودۆخێکی وه‌هایان دروست کردبوو، ئەگه‌ر که‌سێك چه‌ند دێڕێکی بنووسیبایه و ته‌واو ورد و به‌ئاگا نه‌بووایه، ئه‌وا ئه‌و چه‌ند دێڕه دەبوون به خێر و به‌ره‌که‌ت و به‌سه‌ر ئه‌میان یا ئه‌ویاندا دادەبارین، به‌ڵام به‌رده‌وامبوونی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵك، به تایبه‌تی دوای دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی گشتیی کاتی مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کان -ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دوور بوو و دوورە له پرانسیپی کاری که‌ڵه‌گایی ڕێکخراوه‌یی باو، واته دوورە و دوور بوو له پرانسیپی سێپایی پرۆزهوه -باوك و کوڕ و گیانی پیرۆزەوە و ئه‌و بارودۆخه ده‌ستکرده گۆڕانی به‌سه‌ردا هات.
ئه‌و خه‌باته مه‌زنه جارێکی تر سه‌لماندی که:
*بزووتنه‌وه‌که بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری خۆخۆییه و به بانگه‌واز و فیکه و چه‌قه‌نه‌ی هیچ که‌س و لایه‌نێك نه‌خوڵقاوه و له واقعه مادییه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسییه‌که‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. به کورتی و به کوردی، له زه‌وتکردنی نان و ئازادی و لە ئەنجامی بێکارییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. هه‌روه‌ها جارێکی دی ئه‌وه‌ی سه‌لماند که بزووتنه‌وه، یا بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر خۆیه‌تی یا بوونی نییه.
سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵات بۆ ڕهزاقورسکردن و پووچه‌ڵکردنی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه شۆڕشخوازه، شێوازی ئاژاوه‌نانه‌وه و گێره‌شێوێنیی فه‌وزه‌وی به‌کارهێنا -خڕکه‌به‌رد، چه‌ك و ئاگری دایه ده‌ست هه‌ندێك له گهجهروگوجهرهکانی خۆی بۆ ئاژاوه و ئاشوبنانهوه و هه‌ر که‌سێکیش په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و نهێنییه دیموکراتییه‌ی سه‌ره‌وه لاببردایه ده‌گیرا و ده‌کوژرا.
ئه‌و کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاته که گوێ له جه‌ماوه‌ر ناگرێت و ده‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌می هێز و توانای ده‌ستپێشخه‌ری و داهێنانی جه‌ماوه‌ریدا، به‌تایبه‌تی هیی گه‌نجان، کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتێکه گێره‌شێوێن و ئاژاوه‌چی و مێژوو ڕاستیی لۆجیکی ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی سه‌لماندووه.
سیاسه‌تباز و پهرلهمانبازهکان دوای سه‌رنه‌که‌وتنی پیلانی -به‌رد و ده‌مانچه، ده‌ستیان دایه شێوازێکی تری دامرکاندنه‌وه ئه‌وه‌ش به:
* بانگه‌شه‌کردن بۆ چاکسازیی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت. به واته‌یه‌کی دی، چاکسازیی سه‌رتوێژی. وەک ئەوەی مه‌رگه‌ساته جه‌ماوه‌رییه‌کان ته‌نها له گرفته سیاسییه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبێت!
* گواستنەوەی کێشمه‌کێشه‌کان بۆ ناو هۆڵی سهرتهنوری کوردستان؛ )په‌رله‌مانی کوردستان(.
* کۆکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری حزبه‌کان به زۆری زۆرداری.
* جۆشدان به گیانی شارۆچکه و شارچێتی و مه‌لا و شێخچێتی.
* تاوانبارکردنی مانگران و خۆپیشانده‌ران به‌وه‌ی که گوایه بوونه‌ته ڕێگهگران له کار و کاسپیی کاسپکاران.
* زیندووکردنه‌وه‌ی پرسی که‌رکوك و ناوچه دابڕاوه‌کان و قه‌به‌کردنی گیانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، به مه‌به‌ستی ختووکه‌دانی هه‌ستی جه‌ماوه‌ر، تا بتوانرێت داواکارییه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان له بیر ببرێنه‌وه و به ئاسانی ئاڕاسته‌ی ڕاپه‌ڕین به لاڕێدا ببرێت.
* داهێنانی بیری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.
ئه‌مانه و بهیتوبالۆرهکانی تری ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێنراو و ده‌سه‌ڵاتخوازان،
ده‌سه‌ڵات جڵه‌وی بارودۆخه‌که‌ی له ده‌ست داوه، خه‌باتی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری ڕاپهڕیوویش، ڕۆژ دوای ڕۆژ، به‌رفراوانتر و به‌هێزتر دەبێت و جه‌ماوه‌ر خۆی سه‌رقاڵی دروستکردنی ڕێکخستنی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و نایه‌وێت پشت به هیچ که‌س و لایه‌نێك ببه‌ستێت. دروشمه‌کانیان بۆ داواکردنی-نان و ئازادی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی- ده‌ستخه‌تی خۆیانن و له‌وه ناچێت که بیری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و بیر و گیانی شار و شارچێتی و حزب وحزبچێتی، بتوانێت ڕاپه‌ڕین به لاڕێدا به‌رێت.
ڕه‌وشی بارودۆخه‌که‌ی ڕۆژانی سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین وه‌ها بوو، ئەگه‌ر که‌سێك پشتگیری ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی بکردایه ده‌بووه خێر و به‌ره‌که‌ت و به‌سه‌ر ئه‌م لایه‌ن یا ئه‌و لایه‌نی سیاسیی حازرخۆری به‌ر سێبه‌ردا دادەبارین. ڕۆژی ئه‌مڕۆ ڕه‌وشه‌که وا نه‌ماوه، ئەگه‌ر له‌نزیکه‌وه ته‌ماشای دروشمه‌کانی ده‌ستی ڕاپه‌ڕیووه‌کان بکه‌ین، به باشی دیاره که ئه‌وان خۆیان داهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی دروشمه‌کانی خۆیانن، ئازاد و سه‌ربه‌خۆ دایانڕشتوون دژی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤخۆرەکان و ڕاسته‌وخۆ داوای-نان و ئازادی دەکه‌ن. له ته‌ك ئه‌وه‌شدا داهێنه‌رانه و خۆخۆیی ده‌ستیان داوه‌ته خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردن، بۆ نموونه دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی گشتیی کاتی خۆپیشاندان و لقوپۆپه‌کانی به‌پێی توانا و هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌ستی کۆنگره‌یه‌کی گشتیی ئازادیخواز.
جه‌لالییه مه‌لاییه‌کان هه‌ر زوو به غه‌ریزه‌ی بەرژەوەندییە چینایه‌تییه‌کانیان هه‌ستیان به مه‌ترسیی کڵپه‌ی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر کرد. زوو که‌وتنه خۆیان و چه‌ند گەجهروگوجهرێکی خۆیان هان دا به‌ردبارانیان بکه‌ن، تا دواتر بتوانن بیکه‌نه که‌ره‌سه‌ی ڕهزاقورسکردن و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین. سیاسه‌تمه‌داره ده‌وڵه‌تمه‌نده‌کان گه‌لحۆن و گه‌لحۆیانه سه‌ره‌تا لاسایی سیاسه‌تمه‌داره دهوڵهتمهنده مۆدێرنه‌کانی!! ئه‌مریکا و ئه‌وروپایان کرده‌وه به مه‌به‌ستی پووچه‌ڵکردنه‌وه و له‌باربردن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌ت به‌رده‌وامی دا به به‌رگریکردن، ناچار سیاسه‌تمه‌داره‌کان بایاندایه‌وه سه‌ر به‌ڕه‌ی کۆن و بۆ به مۆدێرنکردنی!! کێشمه‌کێشمه‌که، په‌نایان برده به‌ر سه‌رته‌نور و مه‌زادخانه‌که‌ی کوردستان؛ په‌رله‌مانی کوردستان! هاوکات، وه‌ك هه‌موو جارێکی تر، ده‌ستیان کرده‌وه به هورووژاندن و زیندووکردنه‌وه و فووکردنه مه‌سه‌له‌ی که‌رکووك و یادی ڕاپه‌ڕین و شه‌هیدان بۆ ختووکەدانی هه‌ستونه‌ستی خه‌ڵکه ڕه‌شوڕووته‌که، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری کوردستان هۆشمه‌نده له تاقیکردنه‌وه‌کانی خۆیه‌وه له کاکڵه‌ی فێڵ و تهڵهکەبازیی جه‌لالییه‌کان و مه‌لاییه‌کان گه‌یشتووه، تا ئه‌و ڕاده‌یه که ئه‌مجاره به لێشاو دوای سیاسه‌تی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش-سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌سه‌ڵاتخوازان- ناکه‌وێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق