دانییل غیرین و: لە عەرەبییەوە سەلام عارف
١-
ئازادیخوازی یوتۆبیا نییه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێت دروستکاربێت، ئازادیخوازیی (ئه‌نارکیزم) ئه‌وه ڕه‌تده‌کاته‌وه، که به یوتۆبیا(١) پێناسه‌بکرێت، ئازادیخوازیی پشت ئه‌ستووره به مێتۆدێکی مێژویی، تا بتوانێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت، که کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو ده‌ستکردی ئه‌و نییه، به‌ڵکو به‌رهه‌می کارکردنێکی ڕابوردووی قووڵایی ژێرخانییه (التحارضي)ه(٢) ئه‌و کارکردنه مێژوییه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت، که شه‌ش هه‌زار ساڵه ده‌سه‌ڵات به‌بێ به‌زه‌یی مرۆڤایه‌تی ده‌هاڕێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت، که به‌بێ ئامێری حوکمه‌ت و دامه‌زراوه سیاسییه‌کان کۆمه‌ڵگه توانیوییه‌تی هێدی هێدی سیستمێکی زیندووی سه‌ربه‌خۆ بخوڵقێنێت.
حکومه‌ت هه‌ڵگری ڕەتکەرەوەی (لەنێوبەرەکەی)ه‌که‌ی خۆیه‌تی، ئه‌ویش (دیارده‌ی ژیانی کۆمه‌کخوازییه) ده‌رخستنی مافه‌کانمان، جگه له‌وه‌ی، که ده‌ربڕینه له خۆبه‌خۆیی کۆمه‌ڵگه‌یی، ئاماده‌کردنی مرۆڤایه‌تیشه بۆ گه‌یشتن به حاڵه‌تێکی بڵندتر، ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی ناوی ناوه خوا و عه‌وداڵی دۆزینه‌وه‌یه‌تی، ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا گه‌ڕانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خودی خۆی، هاونیشتمانی له حوکم و حکومه‌تدا به‌دوای خۆی و ئازادی‌دا ده‌گه‌ڕێت. شۆڕشی فه‌ره‌نسی گوڕیدا به ڕه‌وی ئازادبوون، ئه‌و ده‌مه‌ی باووباپیرانمان (...) بیروباوه‌ڕی موماره‌سه‌کردنی ئازادیخوازانه‌ی هێز و توانای مرۆ و هاونیشتمانانیان خسته‌ڕوو، ئینکارکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئاسمان و زه‌ویان هێنایه گۆڕێ، به‌و جۆره مه‌حاڵی جۆره‌کانی حوکمڕانی خرایه‌ڕوو، ته‌نانه‌ت جۆری خستنه‌بری و نوێنه‌رایه‌تیکردنیش، سه‌رباری ئه‌و مه‌سه‌لانه، هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی دی مابوون ئه‌نجام نه‌درابوون، شۆڕشی پیشه‌سازی ئه‌وانیشی ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌بوو ئابوری به چه‌شنێک داشی سواربوو به‌سه‌ر حکومه‌تدا، حکومه‌تی کرده پاشکۆی خۆی، تا ئه‌و ڕاده‌یه، که حکومه‌ت نه‌یده‌توانی له‌ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی به‌رهه‌مهێنه‌ران به‌دووربێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا حکومه‌ت، ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی په‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌کرد، درووستبونی پرۆلیتاریا حاڵه‌تێکی وه‌های ڕه‌خساند، که جڵه‌وی به‌رده‌وامبوون بکه‌وێته ده‌ست خودی پرۆلیتاریا خۆی، له‌گه‌ڵ هه‌موو ناڕازیبونیه‌کانیشدا، ئیتر نه‌ده‌کرا، ده‌سه‌ڵات ده‌بڕینێک نه‌بێت له سۆسیالیزم، وایلێهات "یاسای ناپلوێن وێنه‌ی کۆماریه‌که‌ی ئه‌فلاتون هێزی خزمه‌تکاری کۆمه‌ڵگه‌ی نوێی له ده‌ستدابوو "له سایه‌ی ئۆرگانی ئابورییه‌وه، له‌هه‌موو شوێنێک مافی ڕێژه‌یی هه‌ره‌وه‌زییه پیشه‌سازیه‌کان، تا ئه‌و ڕاده‌یه جێگه‌ی مافی ڕه‌های خاوه‌ندارێتی گرتبوه‌وه، ئه‌و مافه ڕه‌هایه بووبوو به کۆشکێکی کارتۆنی، ئه‌و چاکه‌یه‌ش، که شۆڕش به‌خشیی به مرۆڤایه‌تی، لای(باکۆنین)به به‌هابوو ده‌رباره‌ی ئه‌و چاکه‌یه‌ش وتوویه‌تی "ئێمه هه‌موومان نه‌وه‌ی ئه‌وین" ئه‌و شۆڕشه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات سه‌پاندندا و له هۆشمه‌ندی گه‌لدا ڕایماڵی و سه‌لماندی، که فه‌رمانڕه‌وایی له سه‌ره‌وه مه‌حاڵه، ئه‌وه‌ی ئێسته پێوویسته له‌سه‌رمان" ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌یه به چه‌شنێک، که به‌بێ حکومه‌ت بژی و بگاته مه‌رام" بۆ ئه‌وه‌ش (باکۆنین) جه‌خت له‌سه‌ر دابونه‌ریتی میللی ده‌کاته‌وه و پشتی پێبه‌ستوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، که هه‌میشه زوڵم و تۆقاندنی ده‌سه‌ڵات له ئارادا بووه، به‌ڵام به‌رده‌وام سه‌ده دوای سه‌ده له‌سه‌رخۆ له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ئۆرگانه مادی و مه‌عنه‌ویه سه‌ره‌کییه‌کانی سیستمێکی یه‌کێتی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤایه‌تی دروستبوون.
____________________________________________
په‌ڕاوێز:
ئەم وتارە لە پەرتووکی ( التحرریة من العقیدة الی الممارسة- دانییل غیرین) وەرگیراو و بابەتی یەکەمە لە بەشی دووەمی پەرتووکەکە و لەگەڵ دەقە فەرەنسییەکەی بەراورد کراوە. ١- مه‌به‌ستم ڕه‌خنه‌گرتن نییه، ده‌بینم، که هه‌ندێک له هاوڕێ کۆمونیسته ئازادیخوازه‌کان به‌وه هه‌راسان ده‌بن، که به یوتۆبی تاوانبارئه‌کرێن، من به‌شبه‌حاڵی خۆم به‌پێچه‌وانه‌وه، چونکه بڕوام وایه، که یوتۆبیش چه‌کێکه وه‌ک هه‌موو چه‌که‌کانی تری ململانێ و خه‌باتی چینایه‌تی، سه‌رباری ئه‌وه ئه‌زانم ئه‌وانه‌ی دروستبونی کۆمه‌ڵگه‌ی بێچیین به خه‌وخه‌یاڵ ده‌زانن، ئه‌وانه‌ن، که هیچ بڕوایه‌کیان به "هێز و توانای داهێنان و دروستکاری له‌بن نه‌هاتووی مرۆڤ نییه" جا کێ دیویه‌تی و له چ سه‌رده‌مێکدا بووه ئه‌وانه‌ی، که ئاسۆیه‌کی ڕووناکتریان بینیوه و خه‌باتیانکردوه بۆ ئاستێکی بڵندتری کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی تاوانبارنه‌کرابن به -شه‌یتان- شێت- یوتۆبی-و تیرۆر نه‌کرابن؟ -و-ک. ٢- به‌پێی زانیاری من ئه‌و وشه‌یه (التحارضي) له زمانی عه‌ره‌بیدا بوونی نییه، وه‌رگێڕی عه‌ره‌بی به‌رێز (جۆرج سعد) خۆی دایتاشیوه، ئه‌و وشه‌یه له ده‌قه فه‌ره‌نسیه‌که‌دا (souterain)ه به‌مانای ژێرزه‌وی یان ژێرخان دێت، نازانم بۆ ئه‌و وێنه‌ی زۆر وه‌رگێڕی تر ژێرخان (البناء التحتي) به‌کار نه‌هێناوه، له وه‌رگێڕانه‌که‌ی به‌ڕێز(حسین دبوق)دا له ڕسته‌ی ئه‌و په‌ره‌گرافه‌دا، (دبوق) وشه‌ی(سري) به‌کارهێناوه، ئه‌و ڕسته‌یه‌ی به‌م جۆره وه‌رگێڕاوه "بل هو نتیجة للعمل التاریخي السري". (سعد)یش به‌مجۆره وه‌ریگێڕاوه "بل هو الناتج ذاته الناتج لعمل الماضي التاریخي التحارضي" له ڕاستیدا نه ئه‌ویان و نه ئه‌میان تامی ده‌قه فه‌ره‌نسیه‌که ناده‌ن، من هه‌وڵده‌ده‌م به‌جۆرێک بیکوردێنم، لای خوێنه‌ری هێژا ڕوون و ئاشکرا بێت، واته نه ئه‌میان نه ئه‌ویان بێت-و-ک. ٣- (فه‌زڵی که‌سنه‌زان) له فه‌ره‌نسیه‌که‌دا (vertu secrète) له بواری ئاینیدا، پیاوه ئاینیه‌کانی کڵێسه‌کان بۆ فه‌زڵی خوا به‌کاریده‌هێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژێرزه‌وی پڕه له نهێنی، نهێنیه‌که‌ش له نهێنی خودایی ده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه فه‌زڵی که‌سنه‌زان گونجاوتره -و-ک.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق