زاھیر باھیر
- بەشی دووەم -
گومانی
دووهه‌م: مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ییه، من لێره‌دا دیسانه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه،
کاتێک که میلله‌تێک، نه‌ته‌وه‌یه‌ک سه‌رجه‌می مافه‌کانی پێشیلده‌کرێت و زه‌وی و
سامان و ده‌رامه‌ته سروشتیه‌کانی و ناسروشتییه‌کانی لێده‌دزرێت و سوکایه‌تی به
خودی تاکه‌کانی و کوڵتورو زمان و " موقه‌ده‌ساته‌کانی" ده‌کرێت، بێگومان
ده‌بێته کێشه و پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی حه‌ل هه‌یه.
به‌ڵام له کاتێکدا که پارتێکی سیاسی درو‌ست ده‌بێت و ئیدیعای ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ده‌کات و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یه‌وێت سنوری چینایه‌تی ببه‌زێنێت و هه‌مووی به ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاره‌وه بخاته یه‌ک قاڵبه‌وه، یه‌کڕیزه‌وه و چه‌ند ڕابه‌ر و سه‌رکرده‌یه‌کی بۆ بکاته مڵۆزم و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان بداته ده‌ست و خه‌ڵکیش وا ڕابهێنن که ته‌قدیسیان بکه‌ن و بیانئاڵێننه شه‌ڕێکی درێژخایه‌نی خوێناوییه‌وه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی چینێکدا یاخود چه‌ند توێژاڵێکدا، ئیدی ئه‌و کاته گه‌رچی کێشه‌که گه‌وره‌تر ده‌بێت به‌ڵام ورده ورده ڕه‌نگی ئه‌سڵی مسه‌له‌که کاڵده‌بێته‌وه و تاوای لێدێت کاتێک که سه‌رنجی سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی و داهاتوی ده‌ده‌یت، ده‌بێته گومان، یا کراوه‌ته گومانێک و هیچی ترنا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ناوه‌رۆکی کێشه‌که مه‌سه‌له‌ی چیانیه‌تی و ئابورییه، که له لایه‌که‌وه " نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست" بۆ مه‌به‌ستی ئابووری ئه‌و " نه‌ته‌وه‌ی" تر ده‌چه‌وسێنێته‌وه، هه‌میش " نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه" ش بۆ مه‌به‌ستی ئابووری به‌گژ ئه‌وی تردا ده‌چێته‌وه و کێشه‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌که‌ی تردا.
لێره‌دا نموونه‌یه‌کی زۆرمان له سه‌رده‌می کۆن و نوێشدا به‌ده‌سته‌وه‌یه ، هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانیان کێشه‌ی کوردی، فه‌له‌ستینه‌یکان، تامیلییه‌کان... تا ده‌گاته چه‌نده‌ها بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری که هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، له شوێنه جیاجیاکانی تردا، دروستکراون.
گه‌ر به‌وردی ته‌ماشا بکه‌ین ده‌بینین که گومانه‌که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێده‌کات ، که پشتبه‌ستنه به هێزێک به ده‌وڵه‌تێک که خۆی ئازادییه‌کانی له خه‌ڵکی تر زه‌وتکردوه، یا به‌لانیکه‌مه‌وه هه‌ندێک له وڵاتانی پشتپێبه‌ستراو نه‌ک هه‌ر خۆیان مێژوویان نییه یا مێژوویه‌کی زۆر که‌میان هه‌یه له پشتگیریکردنی گه‌لانی مافخوراودا ، به‌ڵکو ته‌واوی ده‌رامه‌ت و حه‌زاره‌ت و پێشکه‌وتنی خۆیان له‌سه‌ر حسابی ئه‌و گه‌لانه دروستکردوه. به‌شی زۆری مێژووی کۆن و نوێی ئه‌مان زه‌وتکردنی مافی نه‌ته‌وه‌کانی تر و هه‌تا وڵاته‌کانیشیانه ، به‌تاڵان هێنان و دزینی سه‌رجه‌می به‌روبوومی سروشتی و ناسروشتیانه. جا له حاڵه‌تی ئاوادا پشتبه‌ستن به‌و هێزانه گه‌ر گومان نه‌بێت، ده‌بێت چی بێت؟!!
دواتریش له ڕێڕه‌وی ئه‌و خه‌باته نه‌ته‌وه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن و دێته‌دی نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی که پێشتر ئیدئعایان بۆ ده‌کرد ناتوانن یا نایکه‌ن به‌ڵکو له لایه‌که‌وه ده‌بنه سه‌رکوتکه‌ری خۆماڵییان له لایه‌کی تریشه‌وه که‌لێنی نێوانی دارایان له‌لایه‌ک و نه‌بووان له‌لاکه‌ی تره‌وه، له هه‌موو بواره‌کانی ژیانیاندا فراونتر ده‌که‌ن. باشترین نموونه‌ی زیندوو کوردستان و فه‌له‌ستین و خواروی ئەفه‌ریقایه نموونه کۆنه‌کانیش هه‌ر هه‌موو بزوتنه‌وه‌کانی خوارەوی خۆرھەڵاتی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و .... شوێنه‌کانی ترن.
له نموونه‌ی فه‌له‌ستین و تامیلیه‌کان و کوردستاندا، ئه‌م سه‌رکرده و پارتانه نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانی له سنوری گومانه‌کانیشیاندا بمێننه‌وه، به‌ڵکو ڕووداوی دڵته‌زێن و جه‌رگبڕیان به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌یاندا هێنا و بێئومێدیه‌کی گه‌وره‌شیان بۆ هاوڵاتییانیان حاسڵکرد. بۆ نموونه فه‌له‌ستینیه‌کان پاش ئه‌م هه‌موو خوێنڕشتن و وێرانکاری و یه‌کتر کوشتنه و بوون به‌دوژمنی یه‌کتری، له‌حاڵی حازردا ته‌نها له ٥.١٨٪ هه‌تا که‌متر له‌مه‌شیان له‌خاکی فه‌له‌ستین به‌ده‌سته‌وه ماوه، پێشبینییه‌کان بۆ ئاینده ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له هاتنه خواره‌وه‌دا، بێت.
له نموونه‌ی تامیلییه‌کاندا، ئه‌وه تا ئێستاش به‌ته‌واوی نه‌زانراوه که قوربانییه‌کانی که‌سانی ناوخودی بزوتنه‌وه‌که و هاووڵاتیان و به‌ره‌ی میریش چه‌نده. له دواهێڕشی تیرۆریستیانه‌ی حکومه‌تی سریلانکه‌دا ، تا ئێستاش ژماره‌ی قوربانیان به ئامارێکی پشتڕاسکراوه‌وه نه‌خراوه‌ته پێشچاو، هه‌ندێک ئامار قوربانیه‌کان له‌و قه‌سابخانه‌یه‌دا به ١٣ هه‌زار و ئه‌وانی تر به ٢٠ و ٣٠ هه‌زار ده‌قه‌بڵێنن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زانراوه و ڕوونه لای گه‌لێکمان بێئومێدبوونی خه‌ڵکی و تووشبوونی خه‌ڵکێکی زۆر به نه‌خۆشی که‌ئابه و بێتاقه‌تی و ونکردنی بڕوابوون به‌خۆ و به خه‌باتی ئاینده له‌لای گه‌لێکیان، بووه‌ته کاری ڕۆژانه‌یان. ئه‌مه‌یان لای من وه‌کو مه‌سه‌له‌یه‌کی سایکۆلۆجی و باوێتی بێبڕاویی کاریگه‌رییه‌که‌ی زۆر مه‌ترسیدارتره له له‌ده‌ستدانی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بوونه‌ته قوربانی.
له نموونه‌ی کوردستانیشدا ، ئه‌وه با واز له‌وه بهێنێن که چه‌ند کوژراوه و ماڵ‌وێران بووه و ، ئه‌نفالکراوه و به کیمیاوی لێیدراوه و دروستکردنی دووژمنایه‌تی نه‌ک له نێوانی تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌دا به‌ڵکو خێڵ و ناوچه و حیزبه‌کانیشدا. با لێره‌دا ته‌ماشای ئه‌وه بکه‌ین که چه‌ندێک خاکمان به‌ده‌سته‌وه ماوه له حاڵی حازردا، که له کاتێکدا مه‌سه‌له‌ی خاک و نیشتمان یه‌کێک بوو له گومانه‌کانی که حیزبه کوردییه‌کان و سه‌رکرده‌کانیان و میدیاکه‌یان ، که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ر‌هه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌که‌یانه‌وه تاکو ئێستاش به ئێمه‌ی ده‌فرۆشنه‌وه. من لێره‌دا ئامارێکم به‌ده‌سته‌وه نییه که ئه‌وه نیشان بدات له سه‌دا چه‌ندی ئه‌سڵی خاکی کوردوستانمان به‌ده‌سته‌وه ماوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم که به‌شێکی زۆریمان له‌ده‌ست داوه.
هه‌ڵبه‌ته من لێره‌دا ناڵێم که خه‌ڵکی نابێت ڕووبه‌ڕوی زوڵم و زۆر‌و زه‌وتکردنی ماف و ئیهانه‌کردن و سووکایه‌تی پێکردن، نه‌بێته‌وه. مه‌سه‌له‌ی به‌گژاچونه‌وه‌ی زوڵم و زۆر، پێداگری‌کردن له مافه‌کانی خۆت ، مه‌سه‌له‌یه‌کن که نابێت خه‌ڵکی بۆ چرکه‌یه‌کیش لەسەریان ڕاڕابێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که من له‌گه‌ڵیدا نایه‌مه‌وه شێوه‌ی خه‌باته‌که‌یه و به‌ده‌رکردنی کێشه‌کانه له بازنه‌ی ئابووری و چینایه‌تی کێشه‌کان و درۆوده‌له‌سه‌کردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکییه، که سه‌رئه‌نجام کێشه ڕه‌واکه‌ی که مه‌وجووده، ده‌کاته گومان.
به‌کورتی وجودی گومانه‌که دوولایه‌نه‌یه، یه‌که‌میان که مه‌سه‌له‌که ده‌که‌نه مه‌سه‌له‌ی هه‌موو خه‌ڵک و سه‌رئه‌نجامه‌که‌شی گو‌ایه هه‌موو خه‌ڵک وه‌کو یه‌ک سوود و قازانجی لێده‌کات، ئه‌مه له کاتێکدا ده‌زانین که چۆن بزوتنه‌وه‌کان به‌تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی کوردی بۆ چ مه‌به‌ستێک دروستبووه. لایه‌نی دووهه‌می گومانه‌که مژده‌دانه به دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی قه‌ومی که گو‌ایه هه‌ر هه‌موو هاووڵاتیان له سایه‌یدا یه‌کسسان و ئازاد ده‌بن، دروستکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی نیشتمانی دوور له ده‌ستتێوه‌ردانی "بێیانه" که ئه‌مه‌شیان هه‌ر وانییه. من له گومانی سێهه‌مدا دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م خاڵه

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق