دانییل
غیرین
و: لە عەرەبییەوە سەلام عارف
٢- پێویستی ڕێکخستن.
ئازادیخوازیی دژی ئه‌وه‌یه، که به به‌ره‌ڵایی و دژه ڕێکخستن ناوببرێت (پرۆدۆ‌ن) یه‌که‌م که‌س بووه، که وتوویه‌تی (ئه‌نارکیزم) فه‌وزا نییه، به‌ڵکو په‌یڕه‌وێکی سروشتییه دژ به سه‌روه‌ری په‌یڕه‌وێکی درووستکراوی سه‌پێنراو، هه‌روه‌ها یه‌کێتییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه دژ به یه‌کێتییه‌کی چه‌وت، که له زۆرهملێکارییهوه سهرچاوهیگرتوه، گه‌ر ئه‌و دوو جۆره یه‌کێتییه به‌راورد بکه‌یت یه‌کێتی ڕاسته‌قینه یه‌کێتییه‌که (بیرده‌کاته‌وه و وێنه‌ی مرۆیه‌ک ئهجمێت) هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش، له‌به‌رئه‌وه‌یه، که ته‌نها که‌سێک بزوێنه‌ری نییه، به‌ڵکو خۆبه‌خۆیی وه‌ک هه‌ر بونهرێکی دی ڕێکخراو و زیندووه وه‌ک تێگه‌یشتنه بێکۆتاییه‌که‌ی (پاسکال) ناوه‌ند له هه‌موو جێگه‌یه‌ک هه‌یه و ده‌ورووبه‌ر بوونی نییه.
ئازادیخوازیی (ئه‌نارکیزم) "کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ڕێکخراو و زیندوه" کۆمه‌ڵگه‌یه‌که ، که ئازادی و په‌یڕه‌ویی گه‌یشتۆته بڵندتریین پله، که مرۆڤایه‌تی ده‌یگاتێ، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌که هه‌لومه‌رجه‌کانی داهێنان بۆ مرۆ دابینئه‌کات". گه‌ر هه‌ندێک ئازادیخواز هه‌بن و بیرووڕایان به پێچه‌وانه‌وه بێت (ڕریکۆ مالاتستا) به‌و جۆره وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه "ئه‌وانه له‌ژێر کاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی دژه ده‌سه‌ڵات سهپانندا، بڕوایان وایه، که ڕێکخستن به تایبه‌تی کاری ده‌سه‌ڵاته، به‌بێ ده‌سه‌ڵات ڕێکخستن بوونی نییه، ئه‌وه‌یان کردۆته بیانووی قبوڵنه‌کردنی لانیکه‌می ڕێکخستن و وائه‌زانن به‌و جۆره دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، گه‌ر له‌به‌ر دژایه‌تیکردنی ده‌سه‌ڵات ڕێکخستن ڕهتدبکهینهوه، خۆمان ده‌بینه ده‌سه‌ڵاتخواز" ئه‌وه له کاتێکدا، که ئێمه ئه‌زانین، ده‌سه‌ڵات ناخۆشگوزهران به‌خشه و ژیانیش به‌بێ ڕێکخستن مه‌حاڵه.
ئازادیخوازی ڕوسی، سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م (ڤۆلین) زیاتر مه‌سه‌له‌ی ڕێکخستنی ڕاڤه‌کردوه و ڕوونیکردۆته‌وه و وتوویه‌تی "هه‌ندێک که‌س به هه‌ڵه و هه‌ندێکجاریش به تۆپبزی هزری ئازادیخوازی (ئه‌نارکیزم) به دژه ڕێکخستن ئه‌زڕێنن، ئه‌وه دووره له ڕاستییه‌وه، ناوه‌ڕۆکی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به (ڕێکخستن) یان (نا ڕێکخستن)ه‌وه نییه مه‌سه‌له‌که مه‌سه‌له‌ی دژاییه‌تی نێوان دوو بیروباوه‌ڕی جیاوازه، هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به ڕێکخستنه‌وه (...) هه‌یه، ئازادیخوازه‌کان ڕایان وایه، که سروشتییه، کۆمه‌ڵگه ڕێکخراوبێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه، که ئه‌و ڕێکخستنه نوێیه (...) به ئازادی و کۆمه‌ڵگه‌یی بێت، نابێت له ناوه‌ندێکی پێشکاتی ئاماده‌کراوه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبێت و گشتیش گرێبدات به کلکی خۆیه‌وه، ئه‌بێت ئه‌و ناوه‌نده له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانی تردا سه‌رچاوه‌ی هه‌مئاهه‌نگی بن (...) ڕێکخستنه‌که‌ی دی (کۆپی) کۆمه‌ڵگه کۆنه‌که‌یه، هه‌رچی پۆخڵه‌واتی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ش هه‌یه دهیگۆزێتهوه بۆ ناو کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ و به به‌کارهێنانی جۆرێکی دی له درۆ و ساخته‌چێتی فهرزیدهکات.
له‌ڕاستیدا ئازادیخوازه‌کان، نه‌ک هه‌ر لایه‌نگرانی ڕێکخستنی ڕاسته‌قینه‌ن، به‌ڵکو وه‌ک (هینری لوفیف Henri Lefebvre) له کتێبه‌که‌یدا ده‌رباره‌ی کۆمۆنه‌ی پاریس، وتوویه‌تی "ئازادیخوازه‌کان به پله‌یه‌کی نایاب ڕێکخراون" له‌نێوان ئه‌و دوو جۆره ڕێکخستنه‌دا دژایه‌تییه‌کی مه‌زن هه‌یه، شۆڕشی (ئیسپانیا) سه‌لماندی، که ئه‌و دژایه‌تییه، ته‌نها ئه‌وانه‌ی سه‌رسامکردوه، که بڕوایان به ڕێکخستن نییه".
________________________________________________
په‌ڕاوێز:
١- به‌شی دووه‌می کتێبی (التحرریە من العقیدە الی الممارسە- دانییل غیرین-. ٢- ئه‌م بابه‌ته بابه‌تی دوه‌می (به‌شی دوه‌م)ی کتێبی من العقیدە الی الممارسە (دانییل غیرین)ه ، به‌راوردکراوه له‌گه‌ڵ ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که-و-ک.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق