_____________________________________________________________
Qaraj
سەلام عارف
29.03.2012
__________________________----___-------__-__-----_______________
ماوه‌ی سێ مانگ زیاتره فه‌ره‌نسا
هوروژێنراوه، ڕامیارییبازه‌کان، به ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌سه‌ڵاتخوازه‌وه, سه‌رقاڵی جرتوفرتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانن، هه‌ر دانه‌یه‌کیش له‌و ڕامیاربازانه
وه‌ربگریت، که بۆ ئه‌و سه‌روه‌ریه کاندیته، ئاوا خۆی نیشان ده‌دات ،که مامه‌خه‌مه‌ی
هه‌ژارانه و له‌وانی دیکە ده‌ستپاکتر و ڕاستگۆترە، گه‌ر بشێت ئه‌و حاڵه‌ته
ناوبنرێت دیارده‌یه‌ك، ئه‌وا ئه‌و دیارده‌یه له هه‌موو ده‌وڵه‌تە دیموکراتیه‌کاندا
هەر ئاوایه و ئاواش بووه، تا دیموکراسی نوێنه‌رایه‌تیش بمێنێت، هه‌ر ئاوا ده‌مێنێته‌وه.
لێرەدا، به‌رله‌وه‌ی بچمه ناو هه‌ندێك
ورده‌کاری ئه‌و ڕامیاربازییه سه‌روه‌رخوازییه‌وه، پێم باشە لە ده‌ستوورەوە ده‌ستپێبکه‌م.
ده‌ستوور، به‌ر له هه‌مووشتێك ده‌ستوور به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه، ماڵی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان یه‌ك ماهیه‌تیان هه‌یه [مالا‌تێستا واته‌نی] ئه‌م ده‌وڵه‌ت له‌وی دیکە دەچێت ،ئه‌وی دیکەش له دانه‌یه‌کی دیکە دەچێت، دهستوورهکانیش هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ن، واته ده‌توانیت ده‌ستووری فه‌ره‌نسی بخه‌یته جێگه‌ی ده‌ستوری ئه‌لمانی، ئیتالی.. تد، هیچ له ناوه‌ڕۆکی مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت.
له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستوور بۆ
ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی نێوان کاریکرێگرته و سه‌رمایه دانراوه، هه‌ر به ده‌ستووریش
ڕەوایه‌تی به چه‌سپاندی دیسپلینی میلیتاری له‌ناو هه‌ناوی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌دا
دراوه، به پێی ده‌ستووره‌کان سه‌رۆكکۆمار ده‌توانێت فیکه‌ی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ
لێبدات، ئیتر ئه‌و جه‌نگه چه‌ندی پێده‌چێت و چه‌ندی تێدەچێت گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه
باوکی میله‌ت جاڕی داوه و قسه‌شی نه‌شکێنراوه، چونکه ده‌ستوور ڕێگه‌ی داوه، وه‌کو
وتم ده‌ستووره‌کان له‌یه‌ك ده‌چن، به‌تایبه‌تی له بڕگه گرنگ و هه‌ستیاره‌کاندا،
که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به ژیانی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و
کولتورییەوە هه‌یه، هێنده‌ی بۆم هه‌ڵکه‌وتووه، ده‌ستووری ده‌وڵه‌ته‌کانم له
نزیکه‌وه خوێندونەته‌وه، له هه‌موو ئه‌و ده‌ستورانه‌دا بڕگه‌یه‌كی گرنگ سه‌رنجی
ڕاکێشاوم، ئه‌و بڕگه‌یه‌ش ئه‌مه‌یه “ هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه ته‌واو ئازادن، به‌مه‌رجێك
ئه‌و ئازادییه سنوری بەرژه‌وه‌ندی گشتی نه‌به‌زێنێت و نه‌بێته مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر
بەرژه‌وه‌ندی گشتی”.
جا با بزانیین به‌رژه‌وه‌ندی گشتی
چییه؟ هه‌موومان بیستومانه و بینیوومانه، که له زمانی ئه‌ده‌بی سیاسیی
باودا، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، مانای بەرژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌به‌خشێت و
هیچی دیکە، واته ده‌بێت ئازادی له‌به‌رده‌م سنووری بەرژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا
ملکه‌چ و شه‌رمه‌زار بێت و له ڕووی نه‌یێت له ئاست مه‌زنی و پیرۆزی به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌وڵه‌تدا سه‌رهه‌ڵبڕێت. به‌و مانایه ئازادی به‌خشراو
مانایه‌کی هه‌یه، ئه‌ویش گه‌ر هه‌یبێت، ئازادی بڕناکات هیچ مانایه‌کی نییه،
چونکه هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌کانی ژیانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی، که‌شێکی وه‌هایان
خوڵقاندووه، هه‌رچی تاکه‌کان ده‌یکه‌ن، له بۆڵه بۆڵێکه‌وه بیگره تا ده‌گات به
مانگرتن و خۆپیشاندان و یاخیبوونه‌کان، ئه‌وانه هه‌موویان به‌زاندنی سنووری به‌رژه‌وه‌ندی
گشتیین و مه‌ترسیداریشن. که‌واته قه‌ده‌غه‌کردن ڕێگه‌پێدراو
و ڕەوایه، کێ له ئێمه ده‌ستوورێکی بینیووه تیایدا نوسرابێت (له سیستمی حوکمڕانیماندا ،ته‌نها یه‌ك شت قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه‌ش کاری قه‌ده‌غه‌کردن
خۆیه‌تی) باوه‌ڕناکه‌م که‌س هه‌بێت ده‌ستوورێکی ئاوای بینی بێت
و بڕگه‌ی ئاواهی تیادا هاتبێت، ئه‌ی چاره؟
تا دیموکراسی نوێنه‌رایه‌تی ژێر
باڵی ده‌سه‌ڵات باو بێت، چاره هه‌ر به‌رده‌وامیدانه به خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی
دیموکراسی له خواره‌وەرا، واته دیموکراتییه‌تی ڕاسته‌وخۆ.
مانیفێستی هەڵبژاردن: له هه‌موو دیموکراسییه ناڕاسته‌وخۆکاندا، به‌گشتی دوو مانیفێست دیارن و ده‌یانبینین،
مانیفێستی ده‌سه‌ڵاتداران و مانیفێستی ده‌سه‌ڵاتخوازان.
کاکڵه‌ی مانیفێستی ده‌سه‌ڵاتداران،
بریتییه له‌و به‌ڵێنه درۆیانه‌ی، که لە کاتی هه‌ڵبژاردنی پێشوودا بە خەڵکیان
داون، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه دژی جێبه‌جێکردنیان بوون.
کاکڵه‌ی مانیفێستی ده‌سه‌ڵاتخوازانیش
ئه‌و به‌ڵێنانه‌ن، که هه‌رگیزا و هه‌رگیز جێبه‌جێ ناکرێن، گه‌ر که‌مێکیشیان جێبه‌جێش
کران، ئه‌وا ئه‌وه گومانی تێدا نییه، که له‌ژێر فشاری جاده‌کاندا جێبه‌جێکراون.
لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌م،
که به‌شێك له جه‌ماوه‌ر، که که‌متر نییه له 40% ئه‌وانه که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه،
ئه‌م به‌شه گه‌لحۆکان نین، ئه‌وانه‌ن که تاقیکردنه‌وه‌کانی ژیان گه‌یاندوونی به‌و
بڕوایه، که جیاوازی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنی دەسەلاتخواز (سەروخواربوونی 6 و 9 یە)، بڕوای ئه‌م به‌شه له ده‌ستگۆرکێپێکردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتوه.
هه‌لومه‌رجه ناوه‌ندخوازییه‌کان بۆبه‌کاندیدات بوون:
- ده‌بێت فه‌ره‌نسی بیت
- ته‌مه‌نت له 18ساڵ که‌متر نه‌بێت
- ده‌بێت 500 ئیمزای سه‌رۆكشاره‌وانییه‌کانت
پێبێت
پات و هێزه رامیارییە به‌شداربووه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنەی
سه‌رۆك کۆماری له فه‌ره‌نسا:
- U.N.P پارتی ڕاستڕه‌و، نوێنه‌رەکەی (نیکۆلا سارکۆزی)
- پاتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسی نوێنه‌رەکەی (فرانسۆ هۆله‌ند)
- به‌ره‌ی چه‌پ پێکهاتووه له پارتی
چه‌پ لەتەك پارتی کۆمونیستی فه‌ره‌نس و چه‌ند کۆڕوکۆمه‌ڵێکی کۆنه کۆمونیست، نوێنه‌رەکەی
(جان لیویك میلنشۆن)
- پارتی ئه‌نتی کاپیتالیزم- ترۆتسکیسته‌کان، نوێنه‌رەکەی (فلیپ پۆتۆ)
- پارتی کارگه‌ران( ترۆتسکیه‌کان)، نوێنه‌رەکەی ( ناتالی ئه‌رنۆد)
- به‌ره‌ی نیشتمانی ( نیۆنازییه‌کان)، نوێنه‌ر
(مارین لۆپێن)
بێگومان تا ئه‌مڕۆ که‌س نازانێت کێ ده‌یباته‌وه و ده‌بێته سه‌رۆکی نوێ، پێشبڕکێی سه‌ره‌کی له نێوان (نیکۆلاسارکۆزی) سه‌رۆکی ئێستای فه‌ره‌نسا و (فرانسۆ هۆله‌ندا)یه، واته نوێنه‌ری پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسی، له‌لایه‌کی دیکەوه، ( جان لویك میلنشۆن) که نوێنه‌ری به‌ره چه‌په له هه‌ڵکشاندایه، (بڕوانه ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه نه‌خشه‌ی ده‌نگه مهزهنهکراوهکانه)http://www.sondages-en-france.fr/sondages/Elections/Pr%C3%A9sidentielles%20012
گه‌ر بشێت ئه‌م بابه بخرێته خانه‌ی (هه‌وڵی دیراسه‌کردنی) بابه‌تییه‌وه، ئه‌وا پێویسته له لۆجیکی دیراسه‌کاری بابه‌تی
لانه‌ده‌م و ستەم له هیچ که‌س و لایه‌نێکیش نه‌که‌م، هه‌روه‌ها لەوەش نه‌ترسم کە
بیروبۆچوونی خۆم بخه‌مه ڕوو، هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌که،
من هیچ خاڵێکی هاوبه‌ش له نێوان بیروباوه‌ڕی خۆم و ئه‌و پارت و به‌ره ڕامیاریانه‌دا
نابینم، هه‌ڵبه‌تە هۆی نه‌چوونیشیم بۆ ده‌نگدان له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌ڵام
له‌تەك ئه‌وه‌شدا پڕ به‌دڵ حه‌ز ئه‌که‌م چه‌پ گره‌وه‌که بباته‌وه، بۆچی؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌پ، یان پارتی سۆشیالیست، هه‌ر هیچ نه‌بێت
له‌ژێر فشاری خواره‌وه‌ی پارته‌کانیان و خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و گوێدان به‌دابونه‌ریتی
خه‌باتی سۆشیالخوازی کارگه‌ران، چه‌پ و سۆسیالیست ناچار ده‌بن، مل به‌م داواکاریانه‌ی
خواره‌وه بده‌ن:
- سنووردانانێك بۆ ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه، که زیاتر له 25 ساڵه
مرۆڤخۆره‌کان ده‌یکه‌نه سه‌ر خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ده‌ستکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
- یارمه‌تینه‌دانی بانکه‌کان و جامبازییه‌کان و زیادکردنی باج
له‌سه‌ر سامانی زۆر و ڕێگه‌گرتن لێی تا نه‌توانێت هه‌روا به‌ئاسانی دزه بکات و به
هه‌زاران کرێکاران بێکار بکات.
- شکاندنی پۆزی هێزی ڕاستڕه‌و، به‌تایبه‌تی ڕاستڕه‌وی ئه‌وپه‌رگرتوو
(نیۆ نازییه‌کان)
- ته‌سکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی (پاپ و ڤاتیکان) به‌سه‌ر بڕیاره عیلمانییه‌کاندا، به‌تایبه‌تی له‌بواری (هاوسه‌ریگرتنی
گێکان و به‌خێوکردنی سه‌ربه‌ست)دا.
- ڕێگه‌نه‌گرتن له هیچ پراکتیزه‌کردنێکی ئاینی و کولتری.
- به‌یاساکردنی مافیده‌نگدان بۆ هه‌موو کارگه‌رانی هاورده و
کۆچکردوو.
- قه‌ده‌غه‌کردنی بێکارکردنی کارگه‌ران به‌کۆمه‌ڵ.
- کشانه‌وه‌ی ده‌موده‌ست له جه‌نگه‌کان، به‌بێ سەپاندنی هیچ
هه‌لومه‌رجێك به‌سه‌ر گه‌لاندا.
- که‌مکردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێتی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر شاروشارۆچکه‌کان
و هه‌رێمه‌کان، به به‌خشینی نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ك پێیان و به‌هێزکردنی گیانی
خۆبه‌ڕێوه‌بردن و خۆبژێوی، ئه‌وه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ خۆشکردنی زه‌مینه‌ی
دروستبوونی فیدراسیۆنی ناوچه‌کان و هه‌رێمه‌کان دواتر هه‌نگاونان به‌ره‌و
دروستکردنی کۆنفیدرالییه‌کانی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ( ئه‌م داوایه، یه‌کێك بووه له داوا سه‌ره‌کییه‌کانی
کۆمۆنه‌ی پاریس).
- لابردنی ئه‌و فشاره که له‌سه‌ر خه‌باتی سه‌ندیکایی( مانگرتن و
خۆپیشاندانه‌کان، خۆبه‌ڕێوه‌بردن... هتد) دانراوه
- زیادکردنی لایەنی که‌می موچه‌ی بێ‌کاری وه‌ك چه‌پ داوای ده‌کات،
واته زیادکردنی 400 تا 500 یۆرۆ به یه‌ك ژه‌م.
ئه‌و خاڵانه هه‌موویان له داواکانی سۆسیالیسته‌کان و چه‌پی
ڕادیکالدا دەبینرێن، دواتر جێبه‌جێکردنیان، ده‌که‌وێته سه‌ر زه‌بری فشاری به‌رده‌وامی
جه‌ماوه‌ر خۆی، چونکه هیوا گرێدان به‌وه‌وه، که ئه‌و داواکارییانه ده‌سه‌ڵاتخوازان
جێبه‌جێان بکه‌ن، ئه‌وه ده‌بێته خه‌ون و خه‌یاڵێکی ساویلکه و پاشه‌کشێکردن. دوورنییه
دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی کۆتایی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بێمه‌وه سه‌ر باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق