_________________________________________
وتار — anarkistan @ 21:41
سه‌لام عارف
05.05.2012________________________________________________
ئەگه‌ر پرسیار ده‌رباره‌ی
به‌زمی سه‌رۆککۆماری نوێی فه‌ره‌نسا بکرێت و پرسیاره‌که‌ش به‌م جۆره بکرێت “ئه‌رێ ئه‌وه
به‌زمی سه‌رۆککۆماره‌که‌ی دیکه گه‌یشته کوێ؟“
خولی یه‌که‌می ده‌نگدان
بۆ به‌زمەکەی سه‌رۆککۆمارچییەتیی 22ی ئەپڕیڵ
ته‌واو بوو، کاندیداکانی هه‌موو پارت و گروپه چه‌په‌کان، که‌سیان هیچان به هیچ
نه‌کرد و فتکران.کاندیدای پارتی ڕاستڕه‌وی
خاوه‌نده‌سه‌ڵات (نیکۆلا سارکۆزی)
پله‌ی
دووه‌می ده‌ستخست و بۆ خولی دووه‌م مایه‌وه. کاندیدای
پارتی سۆسیالیست (فرانسوا هۆله‌ند)
پله‌ی
یه‌که‌می ده‌ستخست و بۆ خولی دووه‌م مایه‌وه، واته بۆ بەدەستهێنانی تەختی سه‌رۆککۆماریی
پێشبڕکێکه له نێوان ئه‌و دووانه (نیکۆلا
سارکۆزی)و (فرانسوا
هۆله‌ند)دایە و له هه‌مووی مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه،که
کاندیدای به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی - نیۆنازییه‌کان-
(مارتین
لۆپێن) له سه‌دا 20ی ده‌نگه‌کانی
ده‌ستخست و پله‌ی سێهه‌می هێنا و توانی بۆ خولی دووه‌م ببێته هێزێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه،
جا له‌وه‌ها بارێک‌دا که‌شی ڕامیاریی فه‌ره‌نسا ئه‌م پرسیاره‌ی هێناوەتە پێش :
له‌و دوو کاندیدا زه‌به‌لاحانه
کامیان ده‌بێت به سه‌ره‌كکۆمار؟
به بیرووبۆچوونی من
که‌س نییه، بتوانێت به‌وردی ئه‌وه دیاری بکات،کامیان ده‌بێته سه‌رۆكکۆمار بۆ؟
لاتان سه‌یر نه‌بێت،گه‌ر
بڵێم پرۆسه‌ی ڕامیاری به تایبه‌تی له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌یروسه‌مه‌ره و
بزێوه و ئاڕاسته‌که‌شی ڕۆشن نییه. پڕۆسه‌ی ڕامیاری
زیاتر له که‌وچکێك جیوه ده‌چێت،که کرابێته سه‌ر ڕووبه‌رێکی سافوسفت،یان باشتر
بڵێم، له فیشه‌که شێته‌یه‌ك ده‌چێت،که به هه‌موو لایه‌کدا پڕیشك ده‌هاوێژێت،
ئەوەی ئه‌و نه‌سره‌وتن و ئاڕاسته تاریکه‌ی پرۆسه‌ی ڕامیاری له کوێوه سه‌رچاوه‌ی
گرتوه، به بیروبۆچوونی من له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، کە له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
جەمسەربەندی (پۆلاریزاسیۆنی -
الإستقطاب)
چین
و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هێزه ڕامیارییه‌کان زۆر خێرا گۆڕانی به‌سه‌ردا
دێت، هه‌ندێک جاریش هۆکاره‌کانی ئه‌و خێرایی گۆڕانانه یا دیارنین، یان به ڕواڵه‌ت
هیچیان تیادا به‌سته نییه، جەمسەربەندییەکه‌ش پابه‌ندی ئه‌و بارەیه، له‌به‌رئه‌وه‌یه
که‌س نییه بتوانێت پێشکات به وردی ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگدانه‌ی خولی دووه‌م دیاری
بکات. هه‌ندێك جار ئه‌م و ئه‌و پێش کاتی ڕووداوه‌که
ده‌که‌ون و حوکمی خۆیان ده‌ردە‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌و حوکمدانه ته‌نها مه‌زه‌نده‌کردنه
و هیچیتر، ئێستاکه پێشبڕکێکه وا له نێوان پله‌ی یه‌که‌م (فرانسۆ
هۆله‌ند)و پله‌ی دووه‌می (نیکۆلا
سارکۆزی)دا و (نیۆنازییه‌کان)یش بوونه‌ته
هێزی ئه‌و یه‌کلاکردنه‌وه‌یە و سەره‌نجامی کۆتایی خولی دووه‌میش که‌وتووەته
کاتژێری8ی ئێواره‌ی ئەم یه‌کشه‌مه‌یە، واته6
ڕۆژی
ی ئایار، هەنووکە چاره‌نووسی ئه‌ویان یان ئه‌میان که‌وتووەته سه‌ر هه‌ڵوێستی چه‌په‌کان
و ڕاستڕه‌وه په‌ڕگیرەکان، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌شه‌ی خه‌ڵك،که له خولی یه‌که‌مدا
نه‌چوونەتە پای ده‌نگدان.
یه‌کی ئایار و هه‌ڵبژاردنه‌که
ئه‌م ساڵ ئاوا ڕێکه‌وت
بۆنەی 1ی ئایار (ڕۆژی
جیهانی خەباتی کار و کارگه‌رانی دنیا) که‌وته گه‌رمه‌ی
ئه‌و پرۆسه ڕامیارییه‌وه، ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی به هه‌لزانی بۆ که‌رتکردن و به ڕامیاریکردنی
ئەم بۆنەیە، ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌سه‌ڵاتخوازان دوای هه‌وڵێکی زۆر و پاره‌خه‌رجکردنێکی
زۆر ئەم ڕۆژەیان کرده جه‌ژنێکی ڕامیاریی بۆ ڕاوکردنی ده‌نگه‌کان و ئه‌وه بوو چه‌ند
کۆبونه‌وه‌یه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری بۆ ئەو مەبەستە ڕێکخران :
1- کۆبونه‌وه‌ی پارتی ڕاستڕه‌وی خاوه‌نده‌سه‌ڵات (نیکۆلا
سارکۆزی)
2- کۆبونه‌وه‌ی پارتی ڕاستڕه‌وی پەڕگیر (نیۆنازیه‌کان)
(مارتین
لۆپێن)
3- کۆبونه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و سه‌ندیکاکانن
4- کۆبونه‌وه‌ی پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسی(فرانسوا
هۆله‌ند)*
1- کۆبونه‌وه‌ی پارتی ڕاستڕه‌وی خاوه‌نده‌سه‌ڵات، توانی له مه‌یدانێك
له مه‌یدانه‌کانی دوو گه‌ڕه‌کی ده‌وڵه‌تمه‌ند، گه‌ڕه‌کی15و 16ی پاریس
نزیکه‌ی200 هه‌زار که‌س کۆ بکاته‌وه،(نیکۆلا
سارکۆزی)ی وتاربێژ سه‌ری زمان و بنی زمانی بوو بوو به
پاڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و جامبازه‌کانی بواری پاره‌وپول (بانکه‌کان)
و
هێرشکردنه سه‌ر کۆمونیزم و سۆسیالیزم و کاره‌گه‌رانی بیانی، گوایه ئەوە ئه‌وانن
بوونه سه‌رچاوه‌ی گه‌ڕه‌لاوژێ و مه‌ترسی پاشه‌ڕۆژێکی ڕه‌ش بۆ ده‌ستکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
و نیشتمان و (35 کاتژێر کارکردنی حه‌وتانه)ی کردبووه
فاکته‌ری سه‌ره‌کی هه‌موو نه‌کبه‌تییه ئابویریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و داوای
سنورداشکردنه‌وه‌ی بیانییه‌کان و داخستنی سنووره‌کانی دەکرد.
(سارکۆزی)
به‌سه‌ر
هێرشکردنه‌سه‌ر کۆمونیزم و سۆسیالیزم و سروشتی نێونەتەوەیی ڕۆژی 1ی ئایاردا
بازینه‌دا و به‌ناوی یه‌کێتی و ته‌باییبوونیشه‌وه، په‌یتا په‌یتا داوای له کارگه‌ران
ده‌کرد (ئاڵا سووره‌کانیان فڕێ بده‌ن و ئاڵای -سوور و سپی
و شینی- نه‌ته‌وه‌یی) به‌رز بکه‌نه‌وه
و به‌ره‌ی نیشتمانی به‌هێز بکه‌ن و فه‌ره‌نسا بپارێزن، چونکه ته‌نها له‌وێوه ده‌توانن
پاشه‌ڕۆژێکی به‌ختیار بۆ خۆیان دابین بکه‌ن و بیپارێزن.
2- کۆبونه‌وه‌ی پارتی ڕاستڕه‌وی پەڕگیڕ (نیۆنازییه‌کان)
له
گۆڕه‌پانی (جه‌ندارك) – جه‌ندارك
کابرایه‌کی ناسیۆنالیستی پەڕگیری مرۆڤ‌کوژ بووه،گوایە شه‌هیدی نەتەوەیە-
له‌و
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند هه‌زار که‌سێك به‌شداربوون، وه‌کو باسمکرد ئه‌و پارته له
سه‌دا20ی ده‌نگه‌کانی هێناوە، سه‌روه‌ری پارته‌که (مارتین
لۆپێ) له وته‌که‌یدا، هه‌ر قسه‌کانی(سارکۆزی)ی ده‌کرده‌وه،
ده‌تگوت نیو کاتژێر له‌وه‌وپێش پێکه‌وه ئەو قسانەیان داڕشتووب، یان لەو بارەوە
قسه‌وباسیانکردوه و له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕێکه‌وتوون.
ئه‌ویش
وه‌ك(سارکۆزی)ده‌ستکه‌وته
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به زیاد ده‌زانی و داوای ئه‌وه‌ی ده‌کرد ، کە ژماره‌ی
کرێکارانی بیانی بگه‌یه‌نرێته(0) واتە هیچ،
بێجگە لەمە خەریکی کوڕووزانه‌وه بوو بۆ نه‌ته‌وه و پشتگوێنه‌خستنی په‌رژه‌وه‌ندییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، سه‌رباری ئه‌وه تیژکردنه‌وه‌ی ڕکوکینه له کۆمونیزم و
سۆسیالیزم و بیرکردنەوە و دەرك و گیانی نێونەتەوەیی.
گه‌ر به وردی ته‌ماشای
بزووتنه‌وه‌کان بکه‌ین، له وڵاته ئه‌وروپییه‌کان به باشی هه‌ڵکشانی بزوتنه‌وه‌ی
ناسیۆنالیستی پەڕگیر به باشی ده‌بینین، ئه‌و هه‌ڵکشانه مه‌ترسیداره زۆر له هه‌ڵکشانی
بزووتنه‌وه‌ی فاشیستی کۆتایی ساڵه‌کانی30ی سه‌ده‌ی
ڕابوردوو ده‌چێت هتلەر له ئه‌ڵمانیا، فرانکۆ له ئیسپانیا، موسولونی له ئیتالیا
، جه‌نه‌راڵ پوتان له فه‌ره‌نسا، زیادبوونی ئه‌و هه‌ڵکشانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نازیی
مه‌ترسی ئه‌وه دروستده‌کات، دیسانه‌وه مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و مه‌رگه‌ساتێکی دیکە
ببرێت.
له‌ڕاستیدا چۆن جێگه‌ی
سه‌رسوڕمان و حه‌سره‌ته،که له وڵاتێکی وه‌ك فه‌ره‌نسادا،که به وڵاتی شۆڕشه‌کان
و ڕاپه‌ڕینه‌کان و مانگرتنه سه‌رسه‌خته‌کان و مافه‌کانی مرۆڤ و لانه‌ی گیانی
نێونەتەوەیی ناسراوه،بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی به‌و چه‌شنه چوبێته پێشه‌وه،
ئاواش جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و ئاخوداخه،که هه‌ندێك که‌س هه‌ن، له هیچی نه‌بوو له
خۆیانه‌وه قه‌شمه‌ری به ڕۆژی 1ی ئایار و ناوه‌ڕۆکه
ئینته‌رناسیۆنالیستییه‌که‌ی ده‌که‌ن ، ئه‌وه‌ش به بیانووی ئه‌وه که کارگه‌ران
،هێنده به‌شمه‌ینه‌تن ده‌بێت له‌بری شایی شین بکه‌ن، به بیروبۆچوونی من ئه‌و
جۆره که‌سانه له‌وانه‌ن، که هه‌نووکه به تیۆری حازربه‌ده‌ست مامه‌له له‌گه‌ڵ
واقعه مادییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که دە‌که‌ن، ئه‌وانه کەسانی دابڕاو و گروپچین.چونکه نایانه‌وێت
له‌وه تێبگه‌ن، که ته‌نها به گیانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی ئینته‌رناسیۆنالیستی
ده‌توانرێت دژایه‌تی گیانی ناسیۆنالیزمی پەڕگیر و خۆپه‌رست بکرێت، ئا ئه‌وه‌یه کڕۆکی
ڕۆژی جیهانی 1ی ئایار، ڕۆژی کارگه‌رانی دنیا ،نه‌ك چه‌له‌حانێ
و جوینه‌وه‌ی تیۆره حازربه‌ده‌سته‌کان، بۆ نموونه جوینه‌وه‌ی تیۆری (شۆڕشی
کوتوپڕیی تاکه وڵاتی) هه‌ر به‌و
واتا ئینته‌رناسیۆنالیستییه‌ی بۆنەکە و بڕوانه‌کردن به لۆجیکی بزوێنه‌ری ڕه‌های
ده‌ره‌وەی چین و وتنه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانییه له‌و ڕۆژی خرۆشانەدا پڕ به پێستی
ڕۆژەکە (بۆنەکە)یە
(کارگه‌رین جه‌نگاوه‌رین، بۆ قه‌ڵای سه‌رمایه‌دار تێکده‌رین …)
-خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵك و سه‌ندیکاکان
خۆپیشاندانی خه‌ڵك و
سه‌ندیکاکان وه‌ك هه‌موو جارێکی دی له پاریس، له مه‌یدانی (باستی)یەه‌وه ده‌ستیپێکرد،
مه‌یدانی (باستی) شوێنه‌واری
به‌ندیخانه‌ی(باستی) سه‌رده‌می پاشایه‌تیه،
ئه‌و مه‌یدانه، هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه بۆته سه‌مبۆلی دژایه‌تیکردنی جه‌ور و
سته‌مکاری، خۆپیشاندانه‌که نزیکه‌ی 50.000 که‌س تیایدا
به‌شداربوو، خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ری و سه‌ندیکاییه‌کان، هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانیان
گرتبووه‌وه، ئه‌و ڕۆژه 200 خۆپیشاندان
به ڕێوه‌چوون ، وه‌کو ئاماژەی پێده‌کرا ، کۆی به‌شداربووان گه‌یشتبووه ملیۆن و
نیوێك که‌س، له خۆپیشاندانه‌کاندا ئازادی به هه‌موو پارته ڕامیارییه‌کان درابوو
تاوەکو به‌شداری بکه‌ن،به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی که :
* خۆپیشاندانه‌که نه‌کرێت به گه‌مه و ئامرازی ڕامیاریی بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌که، چونکه خۆپیشاندانه ته‌نها بۆ 1ی ئایار
ڕێکخراوه و هیچیدیکە
** نابێت پارته ڕامیارییه‌کان له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌وه
بن و وه‌ك سووره‌ی به‌ر له‌شکر سنگ ده‌رپه‌ڕێنن، ئه‌و پارته‌ی به‌شداری ده‌کات، ده‌بێت
ببێت بە پاشکۆی خۆپیشاندانه‌که و ئاژاوه و به ڕامیاریکردنیش بڤه‌یه، ئه
ئاواهی بوو، به‌ره‌ی (باستی)، پێش ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌که‌ش ڕێكخەرانی خۆپیشاندانه‌که و
چه‌ند که‌سێك له پارت و گروپه شۆڕشگێڕه‌کان به گوڵێکی زۆره‌وه سه‌ردانی ئه‌و جێگه‌یه‌یان
کرد،که به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی (نێۆنازییه‌کان)
-کرێکارێکی
مه‌غریبی-یان تێدا کوشتبوو، لاشه‌که‌شیان فڕێدابووه
ڕووباری سێنه‌وه.
به‌ڵێ به‌ڵێ 1ی ئایار
ڕۆژی جیهانی خەباتی کرێکارانی سەرتاسەری دونیایه و دیاری ده‌ستی پیاوماقوڵان نییه،
به‌رهه‌می خه‌باتی خوێناوی کارگه‌ران خۆیانه !
به بیروبۆچوونی من
شاییگێڕانی ئه‌و بۆنەیە ئه‌و واتایه ده‌به‌خشێت،که کرێکاران هه‌ردەم له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان
به خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی ئینته‌رناسیۆنالیستی خۆیان سوورن و خۆشیان له‌و خه‌باته‌دا
ده‌یسه‌لمێنن،ئەوەی که ده‌یکه‌ن، دژی گیانی ناسیۆنالیستیی بۆرژوازییە !
دروشمه‌کان
له‌به‌رخۆلادان له
ئاڵۆزکردنی باسه‌که،به باشمزانی،خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌و ڕۆژه بکه‌م دوو به‌شه‌وه
و ناویان بنێم :
* به‌ره‌ی ڕاستڕه‌و و ڕاستڕه‌وی پەڕگیر ناو ده‌نێم به‌ره‌ی (جه‌ندارك)
* به‌ره‌ی خه‌ڵك و سه‌ندیکاکانیش ناوئ ده‌نێم به‌ره‌ی (باستی)
دروشمی سه‌ره‌کی و
ناوه‌ندی (جه‌ندارك) به‌گشتی داواکاریی
ده‌رکردنی بیانییه‌کان و داخستنی سنووره‌کان بوو، به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بوو، گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات و چاکسازی ئامێره‌کانی ده‌سه‌ڵات و
سیستەمی بانکه‌کان و لابردنی 35 کاتژێری حه‌وتانه
بوو، ئه‌و دروشمانه و زۆری دیکەی دژی مرۆڤه‌کانی ژێر ئاڵا سووره‌کان بوون.
* به‌ره‌ی (باستی)
ته‌واو
به‌پێچه‌وانه‌ی (جه‌ندارك)ه‌وه بوو،
بانگه‌واز بوو بۆ به‌رزنرخاندنی 1ی ئایار و
له‌یادنه‌کردنی و سووربوون بوو له‌سه‌ر خه‌باتکردن بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
و زیادکردنیان، به تایبه‌تی له‌بواری خوێندن و ته‌ندروستیدا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی
خانه‌نشینی بۆ60 ساڵی، زیادکردنی لانی
که‌می موچه‌ی بێ‌کاری بۆ 1700 یۆرۆ
مانگانه و قه‌ده‌خه‌کردنی هورژمی ده‌رکردنی کرێکاران، که‌مکردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر
موچه‌ی کرێکاران، پاراستنی 35 کاتژێری کارکردنی
حه‌وتانه، به‌خۆڕاییکردنی ئامرازه‌کانی هاتوچۆکردن بۆ هه‌ژاران، لابردنی هه‌موو
به‌ربه‌سته ڕامیاریی و یاساییه‌کان له‌به‌رده‌می جموجۆڵی سه‌ندیکایی، ڕاگرتنی
هێرشی دڕندانه و تۆقێنه‌ر بۆ سه‌ر کرێکارانی بیانی و کۆتاییهێنان به‌و
بیرکردنەوەیە، که پێیوایه برسێتی کرێکارانی فه‌ره‌نسی له بوونی کرێکارانی
بیانییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، ئه‌و دروشمانه و زۆری دیکەیش،که زۆر زه‌ق دیارنه‌بوون،
جگه له‌وه گوتاری ڕامیاریی که‌سی و پارتی بڤه بوون
من له قوڵایی دروشمه‌کانی
ئه‌مان و ئه‌واندا دوو هه‌ڵوێست و ئه‌قڵیه‌تی دژ به‌یه‌کم ده‌بینی :
له دروشمه‌کانی به‌ره‌ی
(جه‌ندارك)دا “بمرێ ژیان“م ده‌بینی
و له دروشمه‌کانی به‌ره‌ی (باستی)یشدا “بژی ژیان“م ده‌بینی،
به‌کورتی و به‌کوردی شه‌ڕه‌که شه‌ڕی نێوان دوو هه‌ڵوێست و دوو بیرکردنەوەی دژ به‌یه‌ك
بوو، واته هه‌ڵوێست و بیرکردنەوەی “بمرێ ژیان”
و
هه‌ڵوێست و بیرکردنەوەی “بژی ژیان“.
ئەگەر
بە وردی سەرنجی خەبات و ململانێی هەزاران ساڵەی نێوان چەوساوان و لایەنگرانی
چەوسانەوە بدەین، ئەگەر بە روردی سەرنجی خەباتی 126ی کرێکارانی
جیهان لەم سەر تا ئەو سەری دونیا لە ڕۆژی یەکی ئایاردا بدەین، ئەوا دەبینین، کە
جەنگ و پێکدادانەکان لەنیوان بەرەی ئازادی و سۆشیالزمخواز و بەرەی ناسیونالیزم و
دەسەلاتخوازیدا، هەر لەسەر ناکۆکی و دژبەیەکبوونی ئەو وتەیە بووە “بمرێ ژیان”
و
“بژی ژیان“.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق