نووسینی: دانییال غرین
و. له عه‌ره‌بییه‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که‌ی: سه‌لام عارف
ئەگه‌ر سه‌رکه‌وتنی ڕه‌وی چاونه‌ترسانه و غه‌ریزه و هه‌ناسه شۆڕشگێڕییه‌که‌ی جه‌ماوه‌ر له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت که به‌ڕێوه‌بردنی شۆڕشی داوه‌ته ده‌ست به‌لشه‌فییه‌کان، ئه‌وه نه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا ته‌قلیدییه‌که‌تی، نه نێت و مه‌رامه ڕاسته‌قینه‌که‌شیه‌تی.
ده‌مێک بوو سوڵته‌خوازه‌کان سه‌رقاڵی بیروبۆچوون و تێگه‌یشتنه‌کان بوون ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ت، دیکتاتۆرییه‌ت، به‌ناوه‌ندیکردن، پارتیی پێشه‌وا، به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری له سه‌ره‌وه. ئه‌و بیروبۆچوون و تێگه‌یشتنانه‌ش که ئه‌وان سه‌رقاڵیان بوون هه‌موویان دژی بیروبۆچوون و تێگه‌یشتنی ئازادیخوازی بوون، واته دژبوون به دیموکراتییه‌ی سۆڤێتخواز.
لینین سه‌رده‌می شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر کتێبی (ده‌وڵه‌ت و شۆڕش)ی نووسی، ئه‌و کتێبه به باشی دووڕوویی هزری لینینی پێوه دیار بوو، هه‌ندێك له لاپه‌ڕه‌کانی ده‌که‌ونه خانه‌ی هزری ئازادیخوازییه‌وه، بینیمان چۆن -لینین- به نیوه‌ناچڵی گیان ده‌کاته‌وه به به‌ری ئازادیخوازه‌کان (ئه‌نارکیسته‌کان)دا و لافوگهزافی پێوه لێده‌دات بۆ به‌رگریکردن له شۆڕش، شۆڕشی خواره‌وه، ئه‌و ژیانه‌وه‌یه و گرنگیدان به شۆڕش له خواره‌وه، خۆی له خۆیدا به پێچه‌وانه‌ی بیروبۆچوونه‌کانیه‌وه بوو ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تخوازی، ناوه‌ندخوازی، پله‌خوازی، هه‌ناوی بیروبۆچوونه‌کانی ئه‌و پڕ بوو له‌وه که دوای شۆڕشی پرۆلیتاریاش ده‌وڵه‌ت هه‌ر ده‌مێنێته‌وه تا دوای قۆناغی گواستنه‌وه، کاتێکیش ده‌پرسین ئه‌و ده‌عبایه واته (ده‌وڵه‌ت و قۆناغی گواستنه‌وه) چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟ لێمان ناشارنه‌وه و ده‌ڵێن ڕه‌وه‌که‌ی زۆر خاو و درێژخایەنه.
ئه‌وه‌شمان لێ ناشارنه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی له‌و شۆڕشه ده‌که‌وێته‌وە (ده‌وڵه‌تی پرۆلیتاریا) و (دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا)یه، واتە (ده‌وڵه‌تێکی بۆرژوازی به‌بێ بۆرژوازی). لینین ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زیاتر ناخی هزری خۆی ده‌رده‌خات کاتێك که ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته نیازی وایه هه‌موو شتێكیش هه‌ڵلووشێت.
لینین شوێنپێی خوێندنگەکه‌ی سه‌رده‌می خۆی هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌ویش که (خوێندنگەی سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیاییە Kriegswirtschaft که به مانای ئابووریی جه‌نگ دێت، ئه‌ویش جۆرێکه له جۆره‌کانی سه‌رمایه‌داری که خۆی ده‌نوێنێت له ڕێکخستنی سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌داریی پیشه‌سازیی گه‌وره‌دا له سیستمێکی ئاسنیندا، لینین زۆر سه‌رسام بووه و گه‌شاوه‌ته‌وه به مۆنۆپۆلکردنی پۆست و په‌یوه‌ندییه ته‌لی و بێته‌لییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، لینین ده‌رباره‌ی ئه‌و جۆره ڕێکخستنه وتویه‌تی: ''چ کامڵبونێکه و چه‌ند سەرسووڕهێن! بریا هه‌موو ژیانی ئابووری وێنه‌ی پۆست ڕێکخراو ده‌بوو (....) ده‌وڵه‌ت ده‌بێت ئاوه‌ها بێت، ئه‌وه‌شه ئه‌و جۆری بناغه ئابوورییه که ئێمه پێویستمانه، ده‌شبێت ئاوه‌ها بێت.'' لینین هه‌ر سوور بووە له‌سه‌ر ئه‌وه که ده‌ستبه‌رداربوونی (سوڵته )و( پاشکۆخوازی) خه‌و و خه‌یاڵێکه له خه‌و و خه‌یاڵه‌کانی ئه‌نارکیسته‌کان ده‌چێت.
لینین بۆ ماوه‌یه‌کی کورت گه‌رموگوڕ بوو بۆ ئه‌وه که ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ئاڵوگۆڕ بدرێنه ده‌ست هاوبه‌شییه کرێکارییه‌کان و شێوازی خۆبه‌ڕێوه‌بردن په‌یڕه‌و بکرێت، به‌ڵام ڕاستییەکەی له‌و بواره‌دا خراپتێگه‌یشتنێك هه‌بووه، ئه‌و چاره‌سه‌ره جادووییه‌که‌ی خۆی نه‌شاردۆته‌وه و بڕوای وا بووه که هه‌موو هاونیشتمانان ده‌بنە (خزمه‌تکاران و کرێکارانی کارگه زه‌به‌لاحه‌کان که ده‌وڵه‌ت ده‌یانبه‌ن به‌ڕێوه) و بڕواشی وا بووه که دواتر هه‌موو ( کۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك و فابریکه‌یه‌کی مه‌زن) ئەمجا له چوارچێوه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه گه‌وره‌یه‌دا کۆڕه کرێکاریه‌کانیش ده‌بنه خاوه‌نی جێگه‌وڕێگه‌ی خۆیان، بێگومان له‌ژێر ڕکێفی حزبی کرێکاراندا، چونکه هه‌ر ئه‌و حزبه بۆی هه‌یه و ئه‌رکه مێژووییه‌که‌شی له سه‌رکردایه‌تیکردنی پرۆلیتاریا‌دا خۆی ده‌نوێنێت.
ئازادیخوازه‌کان له‌ناو هاوڕێکانیاندا به‌ئاگاتر بوون له ئه‌وپه‌ڕی ئازادیخوازیی -لینین- دا و نه‌که‌وتنه ئه‌و داوه‌وه، داوای وریابوونیان له کرێکاران کردووه، ئه‌وان له ڕۆژنامه‌که‌یاندا( ده‌نگی کار) Golos trudaده‌یاننووسی و ئاگادارییه‌کانی (فولین)یان بڵاو ده‌کرده‌وه که ئه‌و سه‌رده‌مه، سه‌ره‌تای 1918، ده‌ینووسین و ده‌یگوت:
''هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی سوڵته‌که‌یان پته‌و بوو کرایه سوڵته‌یه‌کی شه‌رعی، به‌لشه‌فیکه‌کان سیاسین و پسپۆڕن و ده‌وڵه‌تخواز و ناوه‌ندیخوازن ده‌ست ده‌که‌ن به ڕێکخستنی ژیانی وڵات و گه‌ل به ئامرازه‌کانی حکوومه‌تێکی دیکتاتۆری که ناوه‌ند فه‌رزی ده‌کات(... )ئیتر ئه‌وساکه هێدی هێدی کۆڕه کرێکارییه‌کانیش ده‌کرێنه ئامرازی جێبه‌جێکاری حه‌ز و ویسته‌کانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی(...) دواتر به چاوی خۆمان ئامێرێکی سه‌پێنراوی ده‌وڵه‌تی ده‌بینین که له سه‌ره‌وه هه‌موو بڕیارێك ده‌دات و هه‌موو شتێکیش به مسته‌کۆڵه‌یه‌کی ئاسنین وردوخاش ده‌کات(...) جا ئه‌و کاته خاك به سه‌ری ئه‌و که‌سه که یه‌کانگیر نییه له‌گه‌ڵ سوڵته‌ی ناوه‌ندی) ئا به‌و جۆره درووشمی (هه‌موو سوڵته بۆ کۆڕه کرێکارییه‌کان )ده‌کرێته (هه‌موو سوڵته بۆ سه‌رکرده‌کانی حزب)''
به بیروبۆچوونی –فولین- زیادبوونی مه‌یلی ئازادیخوازی جارجارێك لینینی ناچار کردووه تا له ڕێبازه کۆنه‌که‌ی، واته سوڵته‌چێتی دوور بکه‌وێته‌وه و که‌مێکیش لا سه‌نگ بێت به لای ئازادیخوازیدا، به‌ڵام هه‌موو جارێك هێنده‌ی نه‌خایاندووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر به‌زمه‌که‌ی جاری جارانی، واته ڕێبازی سوڵته‌چێتی، جا توو خوداتان(...) هه‌ست ناکه‌ن که ئه‌وه‌ی هاونیشتمانی -لینین- ده‌یڵێت، ئه‌و نییه که ئه‌و گه‌ره‌کییه‌تی ده‌وڵه‌تێکی کامڵتر (ده‌وڵه‌تێکی مارکسی) دروست بکرێت؟
گومان له‌وه‌دا نییه که ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و بیروبۆچوونه‌دا نین که ده‌ڵێت –لینین- و ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی به هۆشمه‌ندییه‌وه خه‌ریکی ته‌ڵه نانه‌وه‌ن بۆ جه‌ماوه‌ر، نه‌خێر به بیروبۆچوونی ئێمه ئه‌و ڕێبازه‌ی ئه‌وان له دووڕوویی مه‌زهه‌به‌که‌یانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، دژایه‌تی نێوان هه‌ردوو جەمسەرەکەی هزری ئه‌وان به جۆرێك بوو که گومانی له‌وه‌دا نه‌هێشتبووەوه که له موماره‌سه و واقعدا به ئاسانی ده‌ته‌قێته‌وه، چونکه یا ده‌بوایه به‌لشه‌فیکه‌کان له‌ژێر فشاری ئازادیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ردا ده‌ستبه‌رداری تێگه‌یشتنه سوڵته‌سه‌پاندنه‌که‌یان ببن، یا ئه‌وه‌تا به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر ڕێبازه‌که‌ی خۆیان بڕۆن، په‌تپه‌تێنی به‌لشه‌فیکه‌کان له پێناوی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ك هه‌ر شۆڕشی میللی خستبووه بارێکی ناله‌باره‌وه، ئازادیخوازه‌کانیشی وه‌لاوه نابوو خسبوونیه ناو جامخانه‌ی دوکانه‌کانی که‌لوپه‌له جوانه‌کانه‌وه.
دواتر مه‌سه‌له‌یه‌کی تر دێته سه‌ر هێڵەکه که ئه‌نجامی مه‌سه‌له‌کان سه‌ره‌ونوخن ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و باره تۆقێنه‌ره‌ی جه‌نگی ئه‌هلی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و شه‌قوشلۆقی ڕێکخستنی گواستنه‌وه و نه‌بوونی ته‌کنیکزانه‌کان بوو، ئه‌و باره ناله‌باره پاڵی نا به خانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی به‌لشه‌فیکه‌کانه‌وه چه‌ند هه‌نگاوێك بنێن و په‌نا ببەنە به‌ر موماره‌سه‌کردنی دیکتاتۆرییه‌ت و به‌ناوه‌ندیکردن، واته په‌نا ببەنە به‌ر( مسته‌کۆڵه‌ی ئاسنین). ئازادیخوازه‌کان ئه‌و بیروبۆچوونانه‌یان ڕه‌ت کرده‌وه که گوایه ئه‌و موماره‌سه‌یه هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌کانی شۆڕش فه‌رزی کردووه، نه‌ء به بیروبۆچوونی ئازادیخوازه‌کان، شۆڕش له‌و موماره‌سانه بێبه‌رییه، بڕوایان وابوو که هۆ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و موماره‌سانه له ناوجه‌رگەی هزری سوڵته‌سه‌پاندنه‌که‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان خۆیانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، واته له حوکمڕانیی بیرۆکراتی و به‌ناوه‌ندیکردنه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
سوڵته‌ی کۆڕه کرێکارییه‌کان ته‌نها چه‌ند مانگێکی خایاند، له ئۆکتۆبه‌ری1917ەوە تا به‌هاری1918، دوای ئه‌و ماوه‌یه هه‌موو تواناکانیان له لیژنه‌کانی کارگه‌کان زه‌وت کرد، به‌و بیانووه‌وه که خۆبه‌ڕێوه‌بردن ناتوانێت ئاقڵانه هه‌موو پێداویستییه ئابوورییه‌کان دابین بکات، به بیانووی ئه‌وه که ئه‌و کۆڕانه بوونه‌ته بناغه‌ی پێشبڕکێیه‌کی خۆپه‌رستانه‌ی په‌ڕپووت، هه‌ر یه‌که لای خۆیه‌وه ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت به‌بێ ئه‌وه گوێ بداته ئه‌وه که چه‌ند کارگه‌یه‌کی تر هه‌ن خاوه‌نی ئامێری باشترن و گرنگیی تایبه‌تیان هه‌یه له‌لای ده‌وڵه‌ت له‌و باره‌یه‌وە و-ئەنکراڤیا- وتویه‌تی: ''ئازادیخوازه‌کان -ئه‌نارکیسته‌کان- خوازیاری ئه‌وه‌ن که ئابووری که‌رت که‌رت بکه‌ن و دواترئه‌و که‌رتانه بکه‌ن به فیدریالییه به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ربه‌خۆکان''، ئێمه -ئازادیخوازه‌کان نه‌مانوتوه و ناڵێین که خۆبه‌ڕێوه‌بردنه ساواکان که‌موکووڕیان نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌ڵێین هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌بردنه، هێدی هێدی، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه جۆرێکی تر له به‌رهه‌مهێنان بهێنێته کایه‌وه که له‌وه‌وپێش مێژووی مرۆڤایه‌تی به خۆیه‌وه نه‌بینیبووە، هه‌ڵه‌کانیشی هه‌ر له‌و باجه ده‌چێت که که‌سێك ده‌یدات بۆ ئه‌وه‌ی فێر ببێت وه‌ك چۆن کۆلنتای وتویه‌تی: ''کۆمونیزم به هه‌ڵه‌کانیشییه‌وه له به‌رده‌وامی گه‌ڕانی زانستیدا له دایك ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له هێزه دروستکاره‌که‌ی چینی کرێکار خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.''
زه‌وتکردنی ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌کانی کارگه‌کان ڕێگه‌خۆشکردن بوو بۆ ورده‌بۆرژواکانی پاشماوه‌ی ڕژێمی پێشوو تا بتوانن خۆیان تێهه‌ڵکێشی به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌کان بکه‌ن، به‌لشه‌فیکه‌کان وایان به باشتر ده‌زانی که به‌ڕێوه‌بردن به ده‌ست ئه‌و ورده‌بۆرژوایانه‌وه بێت، له‌وه‌ی که به ده‌ست ڕێکخراوه کرێکراوه‌کانه‌وه بێت.
ئه‌وه تێڕوانینی سه‌رکرده به‌لشه‌فیکه‌کان بوو، ئه‌وان به‌وه زۆر به‌ختیار بوون، که توانیویانه لیژنه‌کانی کارگه‌کان ناچار بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیان لێ زه‌وت بکه‌ن -لینین- هه‌ر له ساڵی 1918ەوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌کان (یه‌كئیراده‌یی) به باشتر زانی، چونکه باش ده‌یزانی که باشترین شێوازه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکرده به‌لشه‌فیکه‌کان بتوانن کارگه‌کان بخه‌نه ژێر ڕکێفی خۆیانه‌وه، ده‌رباره‌ی ئه‌و دیارده‌یه کۆلنتای: وتویه‌تی: ''ئه‌وان گوماناوی ده‌یانڕوانیه توانا دروستکاره‌که‌ی هاوبه‌شییه کرێکارییه‌کان.''
بینیمان که له‌و ماوه‌یه‌دا، ڕۆژ دوای ڕۆژ، له بواره ئابوورییه‌کاندا، چۆن ده‌ستێوه‌ردانی بیرۆکراتی ده‌وڵه‌تخواز ڕووی له زیادبوون ده‌کرد، ئه‌وه بوو هه‌ر له کانونی یه‌که‌می 1917ەوه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری سه‌پێنرا به‌سه‌ر په‌یکه‌ری پیشه‌سازیدا، ئه‌رکی سه‌ره‌کیی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دروستکردنی هه‌مئاهه‌نگیی سوڵته‌یی بوو به‌سه‌ر هه‌موو ئامێری به‌رهه‌مهێناندا.
کۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئابووری، 26-4 حوزه‌یرانی 1918، بڕیاری دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دامه‌زراوه‌کان پێک بهێنرێت و سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌کان و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری به دامه‌زراندن بێت و ته‌نها سێ به‌ش له‌وه‌ی که ده‌مێنێته‌وه به هه‌ڵبژاردن بێت له‌ناو کرێکاران خۆیاندا، ده‌رکراوه‌ی 28ی ئایاری1918 گۆڵمه‌زه‌که‌ی به‌رفراوانتر کرد تا هه‌موو بواره‌کانی پیشه‌سازی بگرێته‌وه، له‌ولاشه‌وه هه‌موو هاوبه‌شییه خۆخۆییه‌کانی خۆماڵی کرد، هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ر و ته‌کنیکزانه‌کان له جێگاکانی خۆیاندا هێڵرانه‌وه و مووچه‌کانیان له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرت، کۆتایی 1918 له کۆنگره‌ی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی باڵادا بڕیارده‌ر لیژنه‌کانی کارگه‌کانی ئاگادار کرده‌وه که نه‌خه‌ڵه‌تابن ده‌ست وه‌رده‌نه کاری به‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌کانه‌وه به‌و نیازه که جێگه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن بگرنه‌وه، بۆ مه‌به‌ستی چه‌واشه‌کردنیش هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌کانی کارگه‌کان هه‌ر هێڵرانه‌وه، ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش به چ شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌بران؟ یه‌کێك له ئه‌ندامانی شانه شیوعییه‌کان لیستێکی به ناوه ئاماده‌کراوه‌کانه‌وه پێشکه‌ش ده‌کرد، ده‌نگدانیش به ده‌ستهه‌ڵبڕین بوو به ئاماده‌بوونی (پاسه‌وانه شیوعییه‌کان) جا قوڕ به سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی لاری له‌و لیسته‌یە ده‌بوو دواتر ده‌درایه به‌ر لێزمه‌ی سزا ئابوورییه‌کان( که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه و...تاد) ئا به‌و چه‌شنه بوون هه‌ڵبژاردنه‌کان.
هیچ به ده‌ست کۆڕه کرێکارییه‌کانه‌وه نه‌هێڵرابووه‌وه، ته‌نها وه‌ك ناو هێڵرابوونه‌وه، کرابوونه دامه‌زراوه حکوومه‌تییه‌کان (پێویست بوو له‌سه‌ریان ببنه شانه بناغه‌ییه‌کانی ده‌وڵه‌تی سه‌پێنراو) له 27ی حوزه‌یرانی1918دا، لینین له کۆنگره‌ی لیژنه‌کانی کارگه‌کاندا دان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێت که لیژنه‌کان ته‌واو که‌مبوونه‌ته‌وه. -فولین- وتویه‌تی ئه‌و لیژنانه والێکراون که له ئامێری جێبه‌جێکار و ملکه‌چی سوڵته‌ی ناوه‌ند زیاتر له هیچی تر ناچن، له کۆنگره‌ی سێیه‌می سه‌ندیکاکان (نیسان1920) بڕیارده‌ر -لوزوفسکی- ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌رکرد (له ئێستا به‌دواوه واز ده‌هێنین له ڕێبازه کۆنه‌که، واته چاودێریی کرێکاری، ته‌نها ده‌ست ده‌گرین به بیروباوه‌ری ده‌وڵه‌تییه‌وە، واته له ئێستا به‌دواوه چاودێریی ده‌وڵه‌تی ده‌خرێته گه‌ڕ، ئه‌ویش بریتییه له ئامێری پشکنینی کرێکاری و جووتیاری.
سه‌ره‌تا سه‌ندیکا فیدریالییه‌کانی بواری پیشه‌سازی، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که له‌سه‌ر سه‌کۆی یا بیروباوه‌ڕی ناوه‌ندێتی دروست بووبوون، یارمه‌تییه‌کی زۆری به‌لشه‌فیکه‌کانیان دا له کاری له‌بێژندان و ملکه‌چیپێکردنی لیژنه‌کانی کارگه‌کاندا، هه‌ر له 1ی نیسانی1918ەوه پێکه‌وه‌لکانی سه‌ندیکا فیدریالییهکان و ئازادیخوازه‌کان کارێکی سروشتی بوو و واقعه‌که فه‌رزی کردبوو، ئه‌و کاته‌ی ئه‌و سه‌ندیکاکانی که سه‌ر به حزب بوون ڕۆڵێکی پۆلیسی پیس و چه‌په‌ڵیان ده‌بینی، هه‌ر ئه‌و کاته‌ش بوو که سه‌ندیکاکانی کانزاکانی پترۆگراد قەدەغە کران به بیانووی ئه‌وه‌وه که (ده‌ستپێشخه‌رییه‌کانی لیژنه‌کانی کارگه‌کان مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر ڕژێم) چونکه ئه‌و لیژنانه خوازیاری ئه‌وه‌ن ئه‌م دامه‌زراوه و ئه‌و دامه‌زراوه بده‌نه ده‌ست کرێکاران، به ڕای به‌لشه‌فیکه‌کان ئه‌و شێواز و هزری لاسایکردنه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان ده‌مێکه هزری مایه‌پووچ بووه و باوی نه‌ماوه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که ئه‌و لیژنه هه‌ره‌وه‌زییه به‌رهه‌مهێنه‌رانه دامه‌زراوه‌کان ده‌گۆڕن بۆ دامه‌زراوه‌ی سه‌رمایه‌داری، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوانه که به‌جێهێڵراون و شێوازی کارکردنی پیشه‌سازی تیایاندا خراپه و ئابووریی نیشتمانی پێویستی پێیانه، ده‌بێت هه‌موویان بخرێنه ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه.
الخميس، 18 أغسطس 2011
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق