نووسینی: دانیێڵ گرین
و. لە عەرەبییەوە*: سەلام عارف
ئەگه‌ر قه‌ڵاچۆکردنی ئازادیخوازه‌کانی ناو شاره‌کان کارێکی سانا بووبێت، له‌به‌ر ئه‌وه بووه که چه‌ند ناوك و شانه‌یه‌کی که‌م بوون، به‌ڵام له باشووری ئۆکراین قه‌ڵاچۆکردنیان، هه‌روا سانا نه‌بوو، چونکه جووتیار –ماخنۆ- توانیبووی ڕێکخستنێکی تۆکمه‌ی ئازادیخوازی له لادێکاندا دروست بکات. ماخنۆ ته‌واو گه‌نج بوو که به‌شدارییه‌کی به‌رچاوی کرد له شۆڕشی 1905دا، به گه‌نجی ئاشنای فکری ئازادیخوازی بوو، بڕوایه‌کی ته‌واوی به‌و بیرکردنه‌وه‌یه بوو، ڕێژیمی قه‌یسه‌ر حوکمی له سێداره‌دانی دابوو، دواتر ئه‌و حوکمه‌ی بۆ کرا به هه‌شت ساڵ، ئه‌و هه‌شت ساڵه‌ی له به‌ندیخانه‌ی -بوتکری- ته‌واو کرد. له ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵەدا گرنگییه‌کی ته‌واوی دا به خۆڕۆشنبیری و که‌ڵکێکی زۆری وه‌رگرت له -بیار ئەرشینۆف- بۆ گه‌شه‌پێدانی ڕۆشنبیری و زانستی خۆی.
له گه‌رمه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا، ئه‌و بزووتنه‌وه جووتیارییه، به پێشڕه‌وی ماخنۆ، ئه‌و هه‌رێمه‌ی ته‌نیبوو. ئه‌و هه‌رێمه حه‌وت ملیۆن که‌سی تیادا ده‌ژیا،280کم درێژییه‌که‌ی بوو و،250 کیلۆمه‌ریش پان بوو. سنووری باشووری ئه‌و هه‌رێمه ده‌ریای -ئەزوف-بوو که ده‌گه‌یشته‌وه به‌نده‌ری -بردیانسك -غولای- بولیی ناوه‌ندی ئه‌و هه‌رێمه بوو، ئه‌و جێگه‌یه هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه چه‌قی یاخیبوون بووه و ساڵی1905یش ئارام نه‌بووه و شڵه‌قاو بووه.
په‌یمانه‌کانی –برست لیتوفسك- Brest-Litovsk بووه هۆی ئه‌وه سوپای ئه‌ڵمانیا و سوپای نه‌مسا، ئۆکراین داگیر بکه‌ن و حکوومه‌تێکی کۆنه‌په‌رست دابمه‌زرێنن، ئه‌و حوکمه‌ته، هه‌موو ئه‌و زه‌وییانه که کاتی خۆی جووتیاران له خاوهنموڵکهکانیان سه‌ندبوو، ئه‌و حکوومه‌ته له جووتیاره‌کانی سه‌ندنەوه و داینه‌وه به خاوه‌نموڵکه‌کان، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا کرێکارانی کشتوکاڵ بۆ به‌رگریکردن له ده‌ستکه‌وتنه‌کانیان ده‌ستیان دایه چه‌ک و ڕاپه‌ڕینیان به‌رپا کرد، ده‌جه‌نگان دژی کۆنپه‌رستان له هه‌مان کاتدا ده‌جه‌نگان دژی به‌لشه‌فیکه‌کان که خۆیان کردبوو به ژووردا و به جۆرێکی نه‌شیاو و به‌بێ هیچ پاساوێك ده‌ستیان ده‌گرت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا، ئه‌و ڕاپه‌ڕینه چه‌کدارییه، که‌سێكی ئازادیخواز پێشه‌وایی ده‌کرد، جووتیاران به (باوکه ماخنۆ) بانگیان ده‌کرد.
ناوه‌ڕاستی ئه‌یلولی 1918، یه‌که‌م هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بۆ سه‌ر-غولاي بولیي- بوو، ڕێکه‌وتنی 11ی تشرینی دووه‌م بووه هۆی ئه‌وه که هێزه ئه‌ڵمانیایی و نه‌مساوییه‌کان پاشه‌کشه بکه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ره‌که‌ت بوو داباری به‌سه‌ر –ماخنۆ-دا و توانی بڕێکی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی تری ده‌ست بکه‌وێت.
بۆ یه‌که‌مجار له مێژوودا، هێنده‌ی زروفی جه‌نگی ئه‌هلی بواری دا، بیروباوه‌ڕه‌کانی کۆمونیزمی ئازادیخواز پراکتیزه بکرێن، له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، خۆبه‌ڕێوه‌بردن په‌یڕه‌و ده‌کرا، هه‌موو ئه‌و زه‌وییانه که له خاوه‌نموڵکه‌کان سه‌ندرابوون، جووتیاران به هاوبه‌ش ده‌یانچاندن له چوارچێوه‌ی -شاره‌وانییه‌کاندا- (کۆڕه ئازاده‌کان بۆ کار) بیروباوه‌ڕه‌کانی برایه‌تی و یه‌کسانی ڕێزێکی زۆریان لێده‌گیرا، هه‌مووان؛ پیاو، ژن، مناڵ به‌پێی هێز و توانا به‌شدار بوون له کارکردن‌دا، هاوڕێ هه‌ڵبژێراوه‌کان بۆ فه‌رمانه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن بۆ به‌شداریکردن ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ لای به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان، واته که‌سێك نه‌بوو به به‌رده‌وامی کاره‌که‌ی هه‌ر به‌ڕێوه‌بردن بێت.
کۆڕه کرێکارییه‌کان له‌وه زیاتر که خزمه‌تکار و جێبه‌جێکاری حه‌ز و پێداویستییه‌کانی جووتیاره‌کانی ئه‌و ناوچانه بوون که لێیان هه‌ڵبژێرابوون، هیچی تر نه‌بوون. ئا به‌و جۆره یه‌که به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان فیدرالی بوون، هه‌موو کۆڕه کرێکارییه‌کان له چوارچێوه‌ی جۆرێکی ئابووریی فراواندا تێکه‌ڵ بوون که پشتی به یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ستبوو، به باشترین شێوه ڕه‌چاو ده‌کرا و ڕێزی لێده‌گیرا، ده‌بووایه ئه‌و کۆڕانه سه‌ربه‌خۆ بن و ڕێگه به هیچ حزبێکی سیاسی نه‌درێت توخنیان بکه‌ون، هه‌روه‌ها ڕێگه به هیچ پیاوێکیش نه‌درێت که له‌ژێر په‌چه‌ی سۆڤیه‌ته‌وه مه‌رامه‌کانی خۆی تێکه‌ڵ به‌و کۆڕانه بکات، ده‌بووایه ئه‌ندامانی ئه‌و کۆڕانه کرێکاره ڕه‌سه‌نه‌کان بوونایه و به‌بێ هیچ که‌مته‌رخه‌مییه‌ك له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕه‌نجده‌راندا بوونایه.
لایه‌نگرانی –ماخنۆ- بچوونایه‌ته هه‌ر شوێنێك، لافیته و بڵاوکراوه‌یان به دیواره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌واسی و به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌و لافیتانه و بڵاوکراوانه‌دا نووسرابوو ''ئازادیی جووتیاران و کرێکاران، ئازادیی خۆیانه، هیچ ناتوانێت له‌که‌داری بکات، کاری جووتیاران و کرێکاران کاری خۆیانه، ده‌بێت بزێو و گورجوگۆڵ بن و له‌ناو خۆیاندا ڕێک بکه‌ون له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا به‌و جۆره که خۆیان به شیاوی ده‌زانن و گه‌ره‌کییانه (...) ماخنۆییه‌کان، له یارمه‌تیدان زیاتر، ناتوانن هیچی ترتان بۆ بکه‌ن، ئه‌و یارمه‌تیدانه‌ش له بیروڕاده‌ربڕین و ئامۆژگاریکاریدا خۆیان ده‌نوێنن(...) به هیچ کلۆجێك ناتوانن و نیازی ئه‌وه‌یان نییه پێشڕه‌وی (حوکمڕانی)یان بکه‌ن''. پاییزی ساڵی 1920، ماخنۆییه‌کان ناچار بوون ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ك مۆر بکه‌ن له‌گه‌ڵ سوڵته‌ی سۆڤیه‌تی. ماخنۆییه‌کان زیاتر جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ندێکی تایبه‌ت ده‌کرد که زۆر به‌لایانه‌وه گرنگ بوو، ئه‌و به‌نده‌ش بریتی بوو له )ئه‌و ناوچه‌یه که چه‌کداره ماخنۆییه‌کانی لێیه جووتیاران و کرێکاران بۆیان هه‌یه به ئازادی خۆبه‌ڕێوه‌بردن له دامه‌زراوه ئابووری و سیاسییه‌کاندا پیاده بکه‌ن، ئه‌و دامه‌زراوانه له شێوه‌یه‌کی فیدرالیی سه‌ربه‌خۆدا به‌پێی ڕێکه‌وتنه‌کان په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به ئامێره حکوومه‌تییه‌کانی کۆماری سۆڤیه‌ته‌کانه و (ئه‌و داوایه گفتوگۆکارانی سۆڤیه‌تی شڵه‌ژان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و به‌نده‌یان جیا کرده‌وه، تا پرس بکه‌ن به سوڵته و سوڵته ڕازیبوو.
یه‌کێك له خاڵه لاوازه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ماخنۆیی، که‌میی ڕۆشنبیریی ئازادیخوازی بوو، پچڕ پچڕ له ده‌رەوه یارمه‌تی ده‌درا، بۆ نموونه یارمه‌تیی –خرکوف- و -کورسك- و ده‌سته‌ی ئازادیخواز -نبات- le tokin-Nabat ئه‌و ده‌سته ئازادیخوازه -فولین-به‌ڕێوه‌به‌ری بوو، ئه‌و ده‌سته‌یه تابڵێی ده‌سته‌یه‌کی چالاك بوو، له نیسانی 1919دا گۆنگره‌ی خۆی به ڕێ کرد، له‌و کۆنگره‌یه‌دا، بانگی هه‌ڵوێستی یه‌کلاکراوه‌ی خۆیدا که (دژی هه‌موو جۆره به‌شداریکردنێكن له کۆڕه کرێکارییه‌کاندا، چونکه ئه‌و کۆڕانه به‌ته‌واوی کراون به ئامێرێکی سیاسی و له‌سه‌ر سه‌کۆی سوڵته‌گه‌رایی و ناوه‌ندێتیی ده‌وڵه‌تخوازی ڕاوه‌ستاون، حکوومه‌تی به‌لشه‌فی به‌و بانگدانه ناڕازی بوو، به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ ناونووسی کرد، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو جموجووڵه‌کانی-بنات-ی قەدەغە کرد.
ناچار، له مانگی ته‌موزدا، -فولین- خۆی ده‌رباز ده‌کات و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لای -ماخنۆ- له‌وێ له‌گه‌ڵ –بیار ئەرشینۆف- به‌شی ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده وه‌رده‌گرن، کۆنگره‌یه‌ك له -ئەلکسندروفسك- به‌سترا –فولین- ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆنگره‌که‌ی خرایه ئه‌ستۆ، له‌و کۆنگره‌یه‌دا بڕیاری -بیروبۆچوونه گشتییه‌کان- درا، تیایدا به وردی تێگه‌یشتن ده‌رباره‌ی -کۆڕه کرێکارییه ئازاده‌کان- دیاری کرا.
له هه‌موو کۆنگره‌کاندا به یه‌کسانی نوێنه‌رانی جووتیاران و بزووتنه‌وه‌ی ماخنۆ ئاماده دەبوون، له‌ڕاستیدا ئه‌و جۆره ڕێکخستنه بووبووه باڵی میللی و ته‌واوکاری سوپای ڕاپه‌ڕیوی جووتیاران بوو، ئه‌و سوپایه ته‌کتیکی شه‌ڕی پارتیزانی پراکتیزه ده‌کرد، سوپایه‌کی نه‌سره‌وت و ماندوویینه‌ناس بوو، زۆر به خێرایی جێگه‌گۆڕکێی ده‌کرد، جۆری ڕێکخستن له‌و سوپایه‌دا هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان پرانسیپی ڕێکخستنی ئازادیخوازی دروست بووبوو، سوپایه‌کی ئاره‌زوومه‌ندانه بوو، هیچ پله‌یه‌کیش ده‌ست نەدەخرا، ئەگه‌ر به هه‌ڵبژاردن نه‌بووایه، ڕێکخستن و بنه‌ماکانی دیسپلین ته‌واو به ئازادی بوو، ئه‌و بنه‌مایانه لیژنه‌کان دایانده‌ڕشتن، دواتر کۆمه‌ڵه گشتییه‌کان بڕیاریان ده‌دان، ئه‌وساکه له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه ڕێزیان لێده‌گیرا.
سوپای ماخنۆ بووبووه مایه‌ی سه‌غڵه‌تکردن و سه‌رلێشێواندنی -سوپای سپی- به‌ڵام سوپای سوور به پێچه‌وانه‌وه، چونکه هه‌مان شێوازی جه‌نگاوه‌ری سوپای ماخنۆیان پیاده نه‌ده‌کرد، سوپای سوور زیاتر شه‌ڕه‌کانیان خستبووه ده‌وروبه‌ری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان و سه‌ر هێڵه ئاسنینه‌کان و فارگۆنی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کانیشیان کردبوو به قه‌ڵغان، کاتێکیش ته‌نگاو ده‌بوون به‌بێ خشپه پاشه‌کشه‌یان ده‌کرد، زۆرجار جووتیاره‌کان به‌بێ چه‌ك به جێ ده‌هێڵران، به‌و جۆره دێهاته‌کانیان ده‌که‌وتنه ژێر ڕه‌حمه‌تی دوژمنانی شۆڕشه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو، جووتیاران بڕوایان به‌و سوپایه نه‌مابوو.
-ئەرشینۆف- نووسه‌ری یاده‌وه‌رییه‌کانی -الماخنوفتشینا- وتویه‌تی، شانازی له‌ناوبردنی شۆڕشی ئاوه‌ژوو -دنکین- ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاپه‌ڕیوه ئازادیخوازه‌کان.
ماخنۆ هەمیشە ئه‌وه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه که سوپاکه‌ی بخاته ژێر ڕکێفی –ترۆتسکی-یەوه که ئه‌و کاته سه‌رۆکی سوپای سوور بوو، سه‌رده‌می به‌یه‌که‌وه‌لکانی یه‌که‌کانی پاسه‌وانانی سوور، شۆڕشگێڕی مه‌زن!! -ترۆتسکی- به ئه‌رکی خۆی زانی هێرش بکاته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ماخنۆ، له4 ی حوزه‌یرانی 1919دا به فه‌رمانێك کۆنگره‌یه‌کی ماخنۆییه‌کانی قه‌ده‌غه کرد و به‌وه تاوانباریکردن که بهرەنگاری سوڵته‌ی کۆڕه کرێکارییه‌کان ده‌که‌ن له ئۆکراین، ئیدانه‌ی کۆنگره‌که‌ی کرد و نوێنه‌ره‌کانیشی باڵبه‌ست کرد، ئه‌و ڕه‌فتاره هه‌مان ڕه‌فتار بوو که ستالینییه ئیسپانیاییه‌کان دوای هه‌ژده ساڵ دووباره پیاده‌یان کرد بۆ لێدانی هێزی ئازادیخوازی له‌بریی یارمه‌تیدانی، (سوپای سوور و سوپای ماخنۆ) به ناچاری دوو جار ڕێک که‌وتن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردان، یه‌که‌مجار ئازاری 1919 دژی –دنکین- دووه‌مجار هاوین و پاییزی1920 دژی هێزه‌کانی سپ،ی ئه‌وده‌مه که -ورانجل- ڕابه‌ری ده‌کرد، ماخنۆ توانی بیشکێنێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه نه ده‌مان سوپای سوور ده‌ستی ده‌کرده‌وه به هه‌ڵمه‌ته‌کانی بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ماخنۆ.
کۆتایی تشرینی دووه‌می ساڵی 1920، سوڵته‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان به‌پێی پیلانێك ئه‌فسه‌ره‌کانی ناوچه‌ی -قرم-ی بانگ کرد بۆ به‌شداریکردن له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیدا و هه‌موویانی گرت. هێدی هێدی له چه‌ند هێرشێکدا ئه‌وانی تریشی چه‌ک کرد یا کوشنی-ماخنۆ- ته‌نیا مایه‌وه، ناچار هه‌ڵهات بۆ ڕۆمانیا و دواتر بۆ پاریس. ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی مابووی به‌ده‌م هه‌ژاری و نه‌خۆشییه‌وه به سه‌ری برد، تا له پاریس مرد و ئیسته‌ش گۆڕه‌که‌ی له قه‌برسانی -پیرلاشێزه-. به‌و جۆره داستانی –الماخنوفتشینا- کۆتایی هات.
-ئەرشینۆف- واته‌نی: ''داستانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری ڕه‌نجده‌ر بووه سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ بۆ داهاتووی کرێکارانی دنیا.''
* ئەم وەرگێڕانە لەتەك دەقە فەرنسییەکەی بەراورد کراوە.
** وەرگیراو لە پەرتووکی (التحرریة من العقیدة الی الممارسة، دانیال غرین)...
الخميس، 18 أغسطس 2011
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق