ڕێگه نادرێت کرێکاران دامه‌زراوه‌کان ببه‌ن به‌ڕێوه، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی سه‌ندیکا
دوای له بێژنگدانی یه‌که‌م، هه‌موو ئه‌و سه‌ندیکایانه که ده‌سته‌مۆ کرابوون هێنرانه ئاراوه، که‌چی سه‌رباری ده‌سته‌مۆکردنیشیان به تۆپزی کۆنگره‌کانیان دوا ده‌خران، ئه‌ندامه‌کانیان ده‌گیران، ڕێکخراوه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنرانه‌وه یا تێکه‌ڵ ده‌کران به یه‌که فراوانتره‌کان، ئا به‌و جۆره توانرا ئاڕاسته‌ی سه‌ندیکایی-ئازادیخواز له‌ناو ببرێت، واته بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکایی ملکه‌چپێکراو توندوتۆڵ گرێ درا به ده‌وڵه‌ت و حزبه تاقانه‌که‌وه.
هه‌ره‌وه‌زییه به‌کارهێنه‌ره‌کان -التعاونیات الإستهلاکیة-یشیان به‌و ده‌رده برد، سه‌ره‌تای شۆڕش ئه‌و هه‌ره‌وه‌زییانه له هه‌موو جێگه‌یه‌ك هه‌بوون، لێره و له‌وێ فیدریالییه‌کانی خۆیان دروست ده‌کرد و تا ده‌هات زیادیشیان ده‌کرد، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کیان ئه‌وه بوو خۆیان له‌ژێر باڵی ده‌وڵه‌ت ڕزگار نه‌کرد، ڕێگه‌ش خۆش کرابوو تا هه‌ندێك له سۆسیال-دیموکراته‌کان -مه‌نشه‌فیکه‌کان- بتوانن دزه بکه‌نه ناو ڕیزه‌کانیانه‌وه.
ده‌وڵه‌ت به یاسا زۆر له دوکانه ناوچه‌ییه‌کانیانی بێبه‌ش کرد له ئازوقه و ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه، به بیانووی ئه‌وه که ئه‌و دوکانانه (بازرگانیی تایبه‌ت) و (جامبازی) ده‌که‌ن، پاشان به ماوه‌یه‌کی کورت به هه‌ڵمه‌تێك هه‌موو هه‌ره‌وه‌زییه ئازاده‌کانی داخست و له‌برییان هه‌ره‌وه‌زییه‌کی به‌کارهێنه‌ری بیرۆکراتیان قوت کرده‌وه که فه‌رمانبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌یانبردن به‌ڕێوه، دوای ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری زۆر له هه‌ره‌وه‌زیخوازه‌کانی خزانه به‌ندیخانه‌کانه‌وه.
کاردانه‌وه‌ی چینی کرێکار نه خێرا بوو نه توندوتیژیش بوو، ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه بوو، په‌رشوبڵاو و گۆشه‌گیر و ته‌نیاباڵ بوو، له وڵاتێکی وا پان و به‌رینی جوتیاریدا، که بێبه‌شی و زه‌خمی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه ته‌واو وڵاتی شه‌که‌ت کردبوو، خه‌ڵکی بێوره و نا‌ئومێد کردبو، به‌شێکی زۆر له بۆره‌پیاوانی چینی کرێکار ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌کانی جه‌نگ کرابوو، به‌شێکی تریشی ئامێره حزبی و حکوومه‌تییه‌کان هه‌ڵیانلووشیبوو، سه‌رباری ئه‌وه کرێکاران بێبه‌ش کرابوون له هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌یان، خێرانه‌بوون و توندوتیژنه‌بوونی کاردانه‌وه‌ی چینی کرێکار له‌و هۆیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، ئه‌وه جگه له چه‌پۆکی سه‌روه‌ره لووتبه‌رزه سته‌مکاره‌کان، کرێکاران له ده‌لاقه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌وه ده‌یانڕوانییه (ده‌وڵه‌تی پرۆلیتاریا) و لێی تێده‌گه‌یشتن، هاوینی 1918 کرێکاره ناڕازییه‌کانی کارگه‌کانی مۆسکۆ و پترۆگراد له‌ناو خۆیاندا نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژارد و ویستیان -کۆڕه کرێکارییه-ڕاسته‌قینه‌کانی خۆیان زیندوو بکه‌نه‌وه و ده‌ریانبخه‌ن وه‌ك دژێك له به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆڕانه که ده‌سه‌ڵات دایمه‌زراندبوون.
-کۆلونتای- وتویه‌تی: ''کرێکار ده‌بینێت و تێده‌گات که پشتگوێ خراوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که شێوازی ژیانی خۆی به‌راورد ده‌کات به ژیانی سه‌روه‌ره‌کان، ده‌بینێت که ته‌نها ژیانی ئه‌وه له‌سه‌ر سه‌کۆی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا وه‌ستێنراوه.''
مخابن ئه‌و کاته‌ی کرێکاران هۆشیان به‌به‌ردا هاته‌وه، کار له کار ترازابوو، ده‌سه‌ڵات پته‌و بووبوو، بووبووه خاوه‌نی ئامێرێکی داپڵۆسێنی به‌هێز، چه‌پۆکی ده‌گه‌یشته هه‌موو لایه‌ك و ده‌یتوانی هه‌موو هه‌وڵدانێك بۆ دروستکردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیی جه‌ماوه‌ر ته‌فروتونا بکات. -فولین- وتویه‌تی: ''کێشمه‌کێشێکی لاسه‌نگ سه‌ریهه‌ڵدا سێ ساڵی خایاند، به‌ڵام هه‌ر زوو په‌رده‌پۆشکرا، نه‌هێڵرا پێشڕه‌وه کرێکارییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕاستییه‌که‌ی بزانن.''
له‌ناو حزبی ده‌سه‌ڵاتداریشدا -به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی کرێکاری- دروست بوو، داوای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دیموکراتییه‌تی سۆڤیه‌تی و خۆبه‌ڕێوه‌بردن.
له 1ی ئایاری 1921 له کۆنگره‌ی ده‌یه‌مینی حزبدا -ئەلکساندرا کولنتای- که یه‌کێك بوو له ده‌مڕاستانی حزب، بڵاوکراوه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه داوای ئازادیی ده‌ستپێشخه‌ریکاری و ئازادیی ڕێکخستنی ده‌کرد بۆ سه‌ندیکاکان، هه‌روه‌ها داوای هه‌ڵبژاردنی ئامێرێکی ناوه‌ندی ده‌کرد بۆ ئابووریی نیشتمان، مه‌رجی سه‌ره‌کیشی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه بوو که ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌که له‌ناو کرێکاران خۆیانه‌وه بێت، واته ده‌بێت ببێته ئه‌رکی کۆنگره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ران. ده‌ست گیرا به‌سه‌ر بڵاوکراوه‌که‌دا، لینین توانی، گه‌له‌کۆمه‌کێیه‌ك دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت که ماهییه‌تی ده‌ربڕینه‌کانی به‌رهه‌ڵستیکارییه کرێکارییه‌که له ماهییه‌تی لادانی ورده‌بۆرژوا و ئازادیخوازیی -ئه‌نارکیزم- ده‌چێت.
له‌ناو سه‌رکردایه‌تیی ڕێکخستنی سه‌ندیکاکاندا کێشمه‌کێش هه‌ر به‌رده‌وام بوو، -تومسکی- و -وریازانۆف- له بریزیدوم ده‌رکران و دواتر ده‌ربه‌ده‌رکران، ئه‌وان به‌و ده‌رده بران له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتگیریان له سه‌ربه‌خۆیی سه‌ندیکاکان ده‌کرد، واته ده‌بێت سه‌ندیکاکان سه‌ربه‌خۆ بن و حزب لاقه‌یان نه‌که‌ن.
-شلیابنیکوف- پێشڕه‌وی سه‌ره‌کیی به‌رهه‌ڵستکارییه کرێکارییه‌که به هه‌مان ده‌رد برا، هه‌روه‌ها -میاسنیکوفی- کرێکار که پێش شۆڕش پانزه ساڵ ئه‌ندامی حزب بوو، حه‌وت ساڵ له به‌ندیخانه بوو، حه‌فتاوپێنج ڕۆژیش مانی له نانخواردن گرت، وێرای بڵاوکراوه‌یه‌ك بڵاو بکاته‌وه و، بنووسێت کرێکاران بڕوایان به شیوعییه‌کان نه‌ماوه، چونکه حزب زمانی هاوبه‌شی نه‌ماوه له‌گه‌ڵ بناغه و، ئه‌و ئامرازی داپڵۆسینانه که ئێستا به کار ده‌هێنرێن دژی کرێکاران،هه‌ر ئه‌و ئامرازانه‌ن که تا دوێنێ بوو به کار ده‌هێنران دژی بۆرژوازییه‌کان.
ڕۆڵی ئازادیخوازه‌کان**
ئازادیخوازه ڕووسه‌کان چ ڕۆڵێکیان بینی له‌و مه‌رگه‌ساته‌دا ،که شۆڕش له چه‌شنه ئازادیخوازییه‌که‌وه گۆڕا بۆ دژه‌که‌ی؟
دابونه‌ریتی Tradition بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی -ئه‌نارکیزم- له ڕووسیا ڕه‌گێکی ئه‌ستوور و قووڵی نه‌بوو، باکۆنین- و کرۆبوتکین- له ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بووبوون به ئازادیخواز نه ئه‌میان و نه ئه‌ویان،له ناوه‌وه‌ی ڕووسیا وه‌ك ئازادیخواز خه‌باتیان نه‌کردبوو تا کاتی شۆڕش 1917نووسینه‌کانیان له ده‌ره‌وه به زمانه بیانییه‌کان ده‌نووسی و به زه‌حمه‌تێکی زۆر و پچڕپچڕ و به نهێنی ده‌گه‌یشتنه ناو ڕووسیا، په‌روه‌رده‌ی سۆسیال دیموکراتی شۆڕشگێڕی ڕووسیاش، هیچ کاتێك به‌رگێکی ئازادیخوازی نه‌پۆشیبوو، به‌ڵکو ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه بوو. ده‌رباره‌ی ئه‌وه -فولین- گوتویه‌ت: ''پێگه‌یشتووان له پێشکه‌وتنخوازانی ڕووسی ئه‌ده‌بێکی سۆسیالیزمی ده‌وڵه‌تخوازیان ده‌خوێنده‌وه''، حکوومه‌تخوازی هه‌موو گوێچکه‌کانی ئاخنیبوو، که‌شه هزرییه‌که له به‌ڵای په‌تای سۆسیال دیموکرات به دوور نه‌بوو.
ئازادیخوازه‌کان ته‌نها ''ده‌سته‌یه‌کی گچکه بوون و کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌بوو'' چه‌ند هه‌زار که‌سێك که جووڵه‌کردنیان ''هێشتا بێهز بوو تا بتوانن کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆ و به‌رچاویان هه‌بێت له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان.''
سه‌رباری ئه‌وه زووربه‌یان ڕۆشنبیر بوون، مه‌یلیان مه‌یلێکی تاکڕه‌وانه بوو، ئه‌وانه له‌و جۆرانه بوون که په‌یوه‌ندییان زۆر که‌م بوو له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری -نسطورماخنو-*** و -فولین-ی لێده‌رچێت که وه‌ك ئه‌وان نه‌بوون، ماخنۆ له یاده‌وه‌رییه‌کانیدا نووسیوییه‌تی، ئازادیخوازی ڕووسی ''شیره‌خۆره‌ی دوای ڕووداوه‌کان بوو، زۆرجاریش ته‌واو له ده‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌کانه‌وه بوو'' ئه‌و حوکمدانه‌ی ئه‌و، حوکمدانێکی ناڕه‌وایه ده‌رهه‌ق به ڕۆڵی ئازادیخوازه‌کان له شۆڕشی شوبات و ئۆکتۆبه‌ردا، ئه‌و حوکمدانه هێنده ناڕه‌وایه ته‌نانه‌ت -ترۆتسکی-یش له‌گه‌ڵیدا یه‌کانگیر نییه. ئه‌وه‌تا -ترۆتسکی- زیاتر له جارێك له کتێبه‌که‌یدا -مێژووی شۆڕشی فه‌ره‌نسی-دا وتوییه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یان که‌م بوو، به‌ڵام جه‌زره‌به و چاونه‌ترس و وزه‌به‌خش بوون، هێشتا به‌لشه‌فیکه‌کان نه‌بووبوون به دژی په‌رله‌مانبازی که ئه‌وان دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زێنراو بوون.
له پێش به‌لشه‌فیکه‌کانه‌وه له‌سه‌ر ئاڵاکانیان نووسیبوو ''-هه‌موو سوڵته‌کان بۆ ئه‌نجومه‌نه کرێکارییه‌کان -سۆڤێته‌کان''، ئه‌وان بوون پێش ئۆکتۆبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی به‌هاوبه‌شیکردنی خانووبه‌ره‌یان ده‌برد به‌ڕێوه، به پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی به‌لشه‌فیکه‌کانه‌وه ئازادیخوازه سه‌ندیکالیستییه‌کان -ئه‌نارکیسته‌کان- هانی کرێکارانیان ده‌دا تا کارگه‌کان داگیر بکه‌ن.
ڕۆژانی شۆڕش ڕاده‌یه‌کی دانا بۆ کۆمارییه بۆرژوازییه‌که‌ی -کرنسکی- ئازادیخوازه‌کان -ئه‌نارکیسته‌کان- بووبوون به نووکی قه‌مه‌ی شه‌ڕه سه‌ربازییه‌که به تایبه‌تی له فه‌وجی –(دفنسك)، به فه‌رمانڕه‌وایی ئازادیخواز–غراتشوف- دژه‌شۆڕش -فدوتوف- ده‌رپه‌ڕێنرا.
ئازادیخواز -ئەناتول جلزنیاکوف- به یارمه‌تیی مه‌فره‌زه‌که‌ی توانی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زێنراو تێك بدات، ئه‌وه له‌وه کاته‌دا بوو که به‌لشه‌فیکه‌کان واقعی حاڵه‌ته‌که‌یان په‌سه‌ند کردبوو، زۆر له‌و هێزانه که ئازادیخوازه‌کان مه‌شقیان پێکردبوون 1918-1920 جه‌نگێکی گه‌وره‌یان کرد دژی سوپای سپی، مامۆستایانی ئه‌و مه‌شقپێکردنه‌ش ئازادیخوازان -موکروسوف- تشرنیاك و چه‌ند که‌سێکی تر بوون.
هیچ شارێك نه‌مابوو کۆمه‌ڵێك ئازادیخوازی سه‌ندیکایی لێنه‌بێت و چاپکراوه‌کان،ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان، بڵاوکراوه، نامیلیکه‌کان چڕ‌وپڕ بڵاونه‌که‌نه‌وه، بۆ نموونه 25000 دانه له‌و دوو گۆڤار و لاپه‌ڕانه له پترۆگراد و مۆسکۆ چاپ ده‌کران، ئه‌وده‌مه جه‌ماوه‌ری شۆڕش له داکشاندا بوو، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازه‌کان هه‌ڵده‌کشا.
له 6ی نیسانی 1918نه‌قیبی فه‌ره‌نسی -جاك سادۆل- بۆ کارێك له ڕووسیا بوو له ڕاپۆرتێکدا وتویه‌تی: ''حزبی ئازادیخواز له هه‌موو به‌رگریکارییه‌کانی تر بزێوتر و میللیترن(...) به‌لشه‌فیکه‌کان ئارام نین و په‌شۆکاون و هیچ ڕه‌خنه و سه‌رزه‌نشتێکیش په‌سه‌ند ناکه‌ن.'' فولین ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه وتویه‌تی: ''بۆچوونی به‌لشه‌فیکه‌کان وایه که ڕێگه‌دان به پڕوپاگه‌نده‌ی ئازادیخوازه‌کان خۆکوژییه.'' هه‌ر له‌و بڕوا و بۆچوونه‌وه‌شیانه‌وه بوو، هه‌رچییه‌ك توانیان بیکه‌ن کردیان، بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی هزری ئازادیخوازی، نه‌شوه‌ستان تا ئه‌و ڕاده‌یه که توانیان به زه‌بروزه‌نگ له‌ناویان برد.
حکوومه‌تی به‌لشه‌فی ده‌ستی کرد به داخستنی باره‌گاکانی ئازادیخوازه‌کان به توندوتیژی، هه‌موو جموجۆڵه‌کانیانی قەدەغە کرد له بواری نووسین و پڕوپاگه‌نده و بڵاوکردنه‌وه‌دا، به‌و جۆره شه‌وی 12ی نیسانی 1918 مه‌فره‌زه چه‌کداره‌کانی سوپای سوور له‌ناکاودا بیستوپێنج ماڵیان پاک کرده‌وه که ئازادیخوازه‌کان تیایاندا نیشته‌جێ بوون، دانیشتوانی ئه‌و ماڵانه به چه‌ك وه‌ڵامیان دانه‌وه و به‌رگریان کرد، چونکه له‌وان وابوو که ئه‌و هێرشه هێرشی سوپای سپییه. فولین باسی ده‌کات که دواتر سوڵته هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕی و په‌نای برده به‌ر شێوازی توند‌وتیژتر، به‌ندیخانه، کوشتن به ناوی یاخیبوون له یاسا، ئه‌و کێشمه‌کێشه ماوه‌ی چوارساڵ حکوومه‌تی به‌لشه‌فیکه‌کان هه‌راسان و شه‌که‌ت کرد.
(...) تا له کۆتایی 1921دا توانیان به ئامرازه سه‌ربازییه‌کان ته‌وژمی ئازادیخوازی ته‌فروتونا بکه‌ن، ئه‌و ده‌مه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوای بووبوو به دوو به‌شه‌وه، ئه‌و دوو به‌ره‌کییه‌ش یارمه‌تییه‌کی زۆری حکوومه‌تی به‌لشه‌فیکی دا تا بگاته مورادی خۆی، له‌و دوو که‌رته، که‌رتێکیان ده‌سته‌مۆ کرابوو، که‌رته‌که‌ی تر دژی ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌مۆکردن بوو، ئه‌و که‌رته که‌وا ده‌سته‌مۆ کرابوو لایه‌نگیری دیکتاتۆریه‌ت بوو بۆ ماوه‌یه‌کی کورت به (پێویستیه‌کی مێژوویی) ده‌زانی له جه‌نگی ئه‌هلیدا بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر به‌ره‌ی دژه‌شۆڕشدا، به‌ره‌که‌ی دی به پێچه‌وانه‌وه نه‌ك هه‌ر دژی دیکتاتۆریه‌ت بوو، پێویستییه مێژووییه‌که‌شی به کورتبینی ده‌زانی، به بیروبۆچوونی به‌ره‌ی دژه‌دیکتاتۆریه‌ت، ئامێری حکوومه‌ت خۆیه‌تی که بۆته وزه‌به‌خشی دژه‌شۆڕش، چونکه حکوومه‌ت خۆیه‌تی بۆته هۆکاری دروستبوونی ناڕه‌زاییه‌کی به‌رفراوانی میللی، سوڵته‌ش ویلێهاتووه به‌ره‌ی شۆڕش و به‌ره‌ی دژه‌شۆڕشی بۆ لێك جیا ناکرێته‌وه، به‌ره‌ی سه‌ر به دیکتاتۆریه‌ت ده‌ستیان داوه‌ته پانکردنه‌وه‌ی ئه‌وانی تر، دز و درۆزن بوون، گه‌لحۆ بوون، داڵغه‌چی و ناواقعی بوون، که‌رتکار و دژه‌شۆڕشن.
ئه‌و که‌سه که له‌ناو که‌رتی ده‌سته‌مۆکراودا زیاتر له هه‌موویان دیارتر و ناودارتر بوو -فکتور سرج- بوو، حکوومه‌ت به‌رتیلێکی زۆری پێدا بوو، ئه‌و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئازادیخوازه‌کان و به مه‌به‌ستی به‌رگریکردن له خودی خۆی، به فه‌ره‌نسی نامیلکه‌یه‌کی نووسی، دواتر کتێبێکی نووسی به ناوی (ساڵی یه‌که‌می شۆڕشی ڕووسی l’an de la révolution russe) سه‌رتاپای کتێبه‌که‌ی پاساوه بۆ تێکوپێکشکاندنی کۆڕه کرێکارییه‌کان به ده‌ستی به‌لشه‌فیکه‌کان. -فکتۆر- حزب، یا با بڵێین ده‌ستبژێری پێشڕه‌و به ده‌ماغی چینی کرێکاران ده‌زانێت، به ڕای ئه‌و، ئه‌وه‌ی پرۆلیتاریا ده‌یه‌وێت بیدۆزێته‌وه و، ئه‌و ئه‌رکه‌ش که که‌وتۆته سه‌رشانی جێبه‌جێی بکات، ئه‌وه ئه‌رکی سه‌روه‌رانه، چونکه ئه‌وان پاککراو وهه‌ڵبژێراون، به‌بێ ئه‌و پێشڕه‌وه جه‌ماوه‌ر ڕێکخراو نابێت له کۆڕه کرێکارییه‌کاندا، به‌بێ پێشڕه‌و جه‌ماوه‌ر''ته‌پوتۆزێکه له خه‌ڵك،حه‌ز و ویسته‌کانی ته‌مومژاوییه ڕه‌ونه‌قی زیره‌کی به جێی هێشتوون.''
تێڕوانینه‌کانی -فکتۆر- ته‌مومژاوی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌وه ناگه‌یەنێت که ئه‌و هه‌ڵگری خه‌و و خه‌یاڵێکی زۆر نه‌بووه ده‌رباره‌ی سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی سوڵته‌ی سۆڤیه‌تی، ئه‌و ده‌مه ئه‌و سوڵته‌یه ڕازێنرابووه‌وه به خه‌رمانه‌ی /یه‌که‌م شۆڕشی پرۆلیتاریای سه‌رکه‌وتوو/.
ئه‌و سوڵته‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌ره‌و ڕووی تیروتوانجی دوژمنانی شۆڕش بووبووه، ئه‌وه‌ش یه‌کێك له‌و هۆیانه بوو که پاڵی به-فکتۆر سرج- و زۆر شۆڕشگێڕی تره‌وه نابوو ده‌رباره‌ی ئه‌و شۆڕشه پێویسته ده‌میان دابخه‌ن و کڕنوش به‌رن، چونکه ئه‌و ده‌مه باره‌که وایلێهاتبوو هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك له سوڵته‌ی سۆڤیه‌تی ده‌که‌وته به‌ره‌ی دژه‌شۆڕشه‌وه.
ساڵی 1921- ئازادیخواز- غاستون لوفا- له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی ئیسپانیاییدا، به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆنگره‌ی سێیه‌می ئه‌نته‌رناسێۆنالیزمی سێیه‌مدا، ده‌چێت بۆ مۆسکۆ، له کۆڕێکی تایبه‌تی خۆیدا وتویه‌تی: ''حزبی شیوعی موماره‌سه‌ی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا ناکات، به‌ڵکو خۆی بووه به دیکتاتۆر به‌سه‌ر پرۆلیتاریاوه.'' غاستۆن کاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌ره‌نسا، چه‌ند نووسینێك ده‌نووسێت و له گۆڤاری -لولیبرتر- le libertaireدا بڵاویان ده‌کاته‌وه، له‌و نووسینانه‌دا به وردی پشتی به‌ستووه به ورده‌کارییه‌کانی ڕووداوه‌کان، ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌راورد کردووه له‌گه‌ڵ قسه و باسه‌کانی -فیکتۆر سرج- له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و به‌راوردکارییه‌شدا، قسه و باسه‌کانی ئه‌وی ناوناوه (درۆ هۆشمه‌نده‌کان). ئازادیخوازی ئه‌مریکاییش -ئیما گۆڵدمان- له Living my lifeکه‌یدا،هیچ نه‌رمونیانییه‌کی نه‌نواندووه به‌رامبه‌ر به -فیکتۆر سرج- وڕه‌خنه‌ی لێگرتووه و درۆکانی خستۆنه‌ته ڕوو.
-------------------
* ئه‌م بابه‌ته له کتێبی –التحرریة من العقیدة الی الممارسة- ن/دانییال غریین- وه‌رگیراوه و وه‌رگێڕاوه - ل 111 تا ل118
**هه‌مان سه‌رچاوه -ل118 تا ل122
*** نەستۆرماخنۆ Nestor Makhno ئازادیخوازێکی ئۆکرانیایی بوو، خه‌باتگێڕێکی سه‌ربازی بوو له‌گه‌ڵ سوپای سووردا جه‌نگی ده‌کرد دژی سوپای سپی و داگیرکه‌رانی ئه‌ڵمانیایی و نه‌مسایی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه موماره‌سه‌ی نادیموکراتیانه‌ی به‌لشه‌فیکه‌کانی بینی (که‌م نرخاندنی ڕۆڵی کۆڕه کرێکارییه‌کان، ده‌رکردنی بڕیاره‌کان له سه‌ره‌وه(، هه‌ر زوو به‌ره‌نگاری خۆی ده‌رخست، به‌ڵام به‌رگه‌ی هێرشه‌کانی سوپای سووری نه‌گرت، ماخنۆ ئه‌مڕۆ سمبۆلی خه‌باتی کۆمونیزمی ئازادیخوازه دژی کۆمونیزمی سوڵته‌سه‌پێن.
الخميس، 18 أغسطس 2011
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق